كوڕەكەی میسی یانەی ریال مەدریدی تێكشكاندووە

:: PM:01:18:14/11/2017 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وێنەیەكی بڵاو كردەوە و لەسەریشی نووسیویەتی تیاگۆ وەك باوكی ریال مەدریدی تێكشكاند.

میسی وێنەكەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ تیاگۆی كوڕی یاریی پلەی ستەیشن دەكەن.

میسی لەسەر وێنەكە نووسیویەتی تیاگوی كوڕی لە یاریی فیفای پلەی ستەیشندا بە تیمی بەرشەلۆنە لەگەڵیدا یاریی كردووە و ئەویش تیمی ریال مەدریدی ركابەری هەڵبژاردووە.

میسی هەروەها نووسیویەتی تیاگۆ بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ یارییەكەی لێ بردووەتەوە و وەك باوكی یانەی ریال مەدریدی تێكشكاندووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م