میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك، وێڕای ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان داگیر كردووه، له سه‌ربانی باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی شاره‌كه به چه‌كی نیشانشكێنه‌وه چاودێریی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ "وشه"یان ناردووه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاگه‌داری جموجۆڵی خه‌ڵك بن، له‌سه‌ر باڵه‌خانه و خانووه گه‌وره‌كان، میلیشیایان جێگیر كردووه و به شه‌و و ڕۆژ، چاویان له‌سه‌ر جووڵه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه.
ئه‌م كاره‌ی میلیشیاكان، به شێوه‌یه‌كی چڕتر له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان كراوه كه له سه‌ربانه‌كان نیشانشكێن و چه‌كی "بی كه‌ی سی"یان داناوه و به به‌رده‌وامی ڕوویان له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئاماده‌باشی له هه‌ر جووڵه‌یه‌ك كه گومان بكه‌ن هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ریان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕای گه‌یاند، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌ڕه‌كی "له‌تیفاوا" له شاری كه‌ركووك، كۆبوونه‌وه‌یان به زۆربه‌ی "ئه‌نجوومه‌ن و موختاری گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی ئه‌و شاره كردووه و داوای ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كانیان لێ كردوون كه ماڵیان به‌جێ هێشتووه و به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایان كردووه.
میلیشیاكان زۆریان مه‌به‌سته بۆیان ده‌ربكه‌وێ ئه‌وانه كێ بوون له هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌قه‌یان له هێزه‌كانیان كرد، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان له‌وباره‌یه‌وه كردووه.