دواى دوورخستنه‌وه‌ى له پۆستى پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشتری كه‌ركووك له دادگاى باڵاى فیدڕاڵ تانه‌ى له بڕیاری په‌رله‌مانى عێراق گرت، به‌ڵام دادگا تانه‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه به پاساوى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نییه به‌سه‌ر بڕیاره كارگێڕییه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م، دادگاى باڵاى فیدڕاڵ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا بۆ سه‌یركردنى تانه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشتری كه‌ركووك كه ناوبراو تانه‌ى له بڕیاری په‌رله‌مانى عێراق گرتبوو.
بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵ له كاتێكدایه كه 14ى ئه‌یلوولی رابردوو په‌رله‌مانى عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشتری كه‌ركووكى دابوو، كه دواتر له 18ى تشرینى یه‌كه‌م فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاره‌كه‌ى په‌سند كرد و مه‌رسوومی كۆماری ده‌كرد بۆ لهسهركارلادانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشتری كه‌ركووك.
له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵ كه كۆپییهكهى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێیدا هاتووه كه دادگا له سه‌یركردنى تانه‌كه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم، رای گه‌یاندووه كه له ده‌سه‌ڵاتى دادگا نییه تانه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه وه‌ربگرێت كه بڕیاری كارگێڕییه، به‌ڵكو دادگا ته‌نیا سه‌یری ئه‌و تانانه ده‌كات كه پێوه‌نداره به پرسه ته‌شریعییه‌كان.