ده‌سته‌ی گشتی ڕاگه‌یاندنی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی سعوودیه ڕای گه‌یاند، كازم ساهیر دوو كۆنسێرتی گه‌وره له سعوودیه ساز ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵی ژنانی سعوودیه‌ی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو خۆش كردووه.
"كازم ساهیر" گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری عێراقی ناسراو به "قه‌یسه‌ر"ی گۆرانی عه‌ره‌بی و خۆشه‌ویستی ژنان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی ڕاگه‌یاندنی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان ڕایان گه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی كۆتای ساڵی 2017 تا سه‌ری ساڵی تازه، دوو كۆنسێرتی گۆرانی و موزیك تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی له شاره‌كانی ڕیاز و جده ساز بكات.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش دڵی ژنانی سعوودیه‌ی به ته‌واوی خۆش كردووه، له هه‌موو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا پۆستیان كردووه و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه، له ناو ئه‌و پۆستانه‌شدا چه‌ند ژنێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه زۆر دڵخۆشن به‌وه‌ی له كۆتادا كازم ساهیر ئاوڕ له ژنانی سعوودیه‌ش ده‌داته‌وه و هه‌لێكیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت له نزیكه‌وه گوێبیستی گۆرانییه‌كه‌نی ببن و له هه‌ست و سۆزه ناسكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان تێ بگه‌ن، بۆ ئه‌م خۆشحاڵییه‌ش كه كازم دوو شه‌وی هونه‌رییان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ده‌بات، له ژێر هاشتاگی "كازم ساهیر له سعودیه" ته‌واوی پۆسته‌كانیان كۆ كردووه‌ته‌وه.