هه‌موو منداڵێك به پێی ته‌مه‌ن و ئه‌و خێزانه‌ی لێی په‌روه‌رده ده‌بێت، چه‌ندان پرسیاری سه‌یر و جیاواز له دایك و باوكیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك پرسیار هه‌ن زۆربه‌ی منداڵان لایان دروست ده‌بێت، كه‌چی دایكان وه‌ڵامیان پێی نییه.
زۆرن ئه‌و پرسیارانه كه ناتوانن دایكان بۆ منداڵه‌كانیان ڕوون بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ڕێی ماڵپه‌ڕی "
msn" توانیمان وه‌ڵامی باوترین ئه‌و پرسیارانه‌تان بۆ بدۆزینه‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
_ بۆ منیش وه‌ك براكه‌م كوڕ نه‌بووم؟: ئه‌م پرسیاره یان پێچه‌وانه‌كه‌ی، یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی دایكان لێی ده‌ترسن كه له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه لێیان ده‌كرێت، به‌ڵام لێره‌وه زۆر به ئه‌سانی ده‌توانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه و بڵێن چونكه ده‌بێت هه‌موو جۆرێكی جیاواز له مرۆڤ هه‌بێت، دنیا به‌و شێوه‌یه دروست كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌ردوو شێوه‌كه‌شتان له خێزانی ئێمه هه‌بێت.
_ كات واتای چییه؟: كاتێك منداڵه‌كه‌ت ئه‌م پرسیاره‌ت لێ ده‌كات، پێویست ناكات خۆت بترسێنیت و بشڵه‌ژێیت، یان وه‌ڵامێكی فیزیایییانه‌ی بده‌یته‌وه، ته‌نیا پێویسته چه‌ند نموونه‌یه‌كی ساده‌ی ژیانی ڕۆژانه‌تانی بۆ بهێنیته‌وه كه تێ بگات كات چییه و سووده به‌نرخه‌كه‌ی بۆ ژیان چییه.
_ بۆ پرته‌قاڵ ناوی پرته‌قاڵه؟: ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه بۆ هه‌موو ناوی شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان ده‌كرێت، باشتر وایه پێی بڵێیت ناو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌س و شته‌كانی ژیانمانه و بۆ ئه‌وه دروست بووه كه شته‌كانی پێوه بناسین، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ناوه‌كان له یه‌كتر جیاوازن و به پێی تایبه‌تمه‌ندی و شێوه‌كانیان ناو نراون.
_ بۆ چاوی خۆم نابینم؟: زۆر منداڵ ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن، پێیان بڵێ كه چاو بۆ ئه‌وه دروست بووه شته‌كانی ده‌وروبه‌رمانی پێ ببینین، پێویست ناكات به‌رده‌وام چاومان له به‌رچاوی خۆمان ببینین.