چۆن سیر و پیاز بێ تێكچوون تا مانگێك هەڵدەگیرێ

:: PM:03:28:14/11/2017 ‌
پیاز و سیر دوو خۆراكی سروشتی گرنگن و لە چێشتخانەی هەموو ماڵێك بوونیان هەیە، بە پاشا و شاژنی چێشتخانەكان ناو دەبرێن، ئەو دوو بەرووبوومە چێژێكی تایبەت بە خۆراك و بڕێكی زۆر سوود بە لەش دەبەخشن و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ بە گشتی و جەڵتە و هەوكردن كەم دەكەنەوە.

بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان لە پێكهاتەكانیان هەیە و خواردنیان پێداویستییەكانی جەستە بۆ ڤیتامین و كانزاكان پڕ دەكاتەوە، بەڵام پێویستە بە تازەیی بهێڵرێنەوە و ڕێگە نەدرێ كەشوهەوا و ژینگە كاریگەرییان لەسەر دابنێ و خراپیان بكات، بۆ ئەو مەبەستەیش ڕێگەی تایبەت بە هەڵگرتنی سیر و پیاز هەیە، بە گرتنەبەری ئەو ڕێگەیە دەتوانن تا ماوەی مانگێك سیر و پیاز هەڵبگرن، بێ ئەوەی كەشوهەوا و ژینگە هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر دابنێ و خراپیان بكات.

پێویستە لە كاتی هەڵگرتنی سیر و پیاز دڵنیا ببیتەوە لە پاك و خاوێنی ئەو شوێنەی كە تێیدا هەڵدەگیرێت، بۆ ئەوەی بە دوور بێت لە پیسبوون، باشترین ڕێگە بۆ هەڵگرتنیان بەكارهێنانی كاغەزی قاوەیە لە شێوەی كیس بە جۆرێك چەند كونێك بكرێتە تەنیشتەكان و بەشی سەرەوەی كاغەزەكە، بۆ ئەوەی هەواگۆركێ‌ بكات و پاشان بەشی سەرەوەی دابخرێت وەكو جانتایەكی لێدێت و پاشان لە  چێشتخانەدا هەڵیان بگرە، بەڵام نابێ بە هیچ شێوەیەك تیشكی خۆری راستەوخۆی بەر بكەوێت، . هەڵگرتنی سیر و پیاز بەم ڕێگەیە بۆ ماوە مانگێك بە ئاسایی دەتوانرێ هەلبگیرێن، بێ ئەوەی تێك بچن و خراپ ببن.

سەرچاوە/ healthy-life-box







وشە - ئاوات ئازاد