نۆسترادامۆس یەكێكە لە ئەستێرەناسەكانی فڕەنسا و لە سەدەی شازدەیەم و لە ساڵی 1503 تا 1566 ژیاوە، لەو ماوەیە پێشبینی و پێشگۆییەكانی خۆی نووسیوەتەوە و تا ئێستەش زۆربەی پێشبینییەكانی بە تەواوی راست دەرچوون.
ئەو لە كتێبەكانی بەناوی "پێشگۆییەكانی نۆسترادامۆس" لەو كاتەوە پێشبینی كردووە تا ئێستەش پێشبینییەكانی راست دەرچوون و لە میانەی پێشبینییەكانیشی ساڵی سێ هەزار و 797ی زاینی كۆتای دنیا دەبێت.
كتێبەكەی لە 100 پارچە شیعر و هەزار شیعری چوارینە پێك هاتووە و لە میانەی دێڕەكانی پێشبینییەكانی خۆی بۆ دنیای داهاتوو خستووەتە ڕوو، ئەو پێشبینی ڕووداوی 11ی سێپتێمبەری ئەمەریكای كردووە و ئاماژەی داوە دوو باڵندە خۆیان دەكێشن بە باڵەخانەكان و هەزاران قوربانی لێ دەكەوێتەوە، هاوكات باسی سەركەوتنی ئۆبامای كردووە و دەڵێ رەشپێستێك سەرۆكایەتی دنیا دەكات. كتێبەكەی نۆسترادامۆس بە بەردەوامی لەگەڵ ناپلیۆن پۆناپارتی سەرۆكی فڕەنسا هەبووە، لە نووسینگەی هیتلەر و ئەلیزابێسی شاژنی بەریتانیا و كتێبخانەی ڤاتیكان و تەواوی شوێنە گرنگەكانی دنیا بە بەردەوامی كتێبەكەی نۆسترادامۆس بوونی هەبووە.
لەبارەی دۆناڵد ترەمپەوە نۆسترادامۆس پێشبینی كردووە، كە دوای سەركردایەتی كردنی دنیا لەلایەن پیاوێكی رەشپێستەوە، ئیتر بۆقی درۆ سەرشێتی دیكتاتۆرێك دەشارێتەوە و شار پڕ دەبێ لە ترس و دەبێتە هۆی گۆڕینی یاساكانی بێزەنتی، بێزەنتییەكان یۆنانی ئێستە دەگرێتەوە.
لە بەشێكی تری پێشبینییەكانی ئەو دەڵێ، "كۆمارییەكان شارێكی گەورەن" بەشداری هەڵمەتی سەربازی یەكجار گەورە بە تێچووی مادی یەكجار زۆر دەكەن، بۆقی درۆكە فەرمان بە بەشداری لە هەڵمەتە سەربازییەكان دەدات، لەلایەن چاودێرانیشەوە ئەمە بە دەستپێكی جەنگی ئەتۆمی لێك دەدرێتەوە. بۆیە زۆرێك پێشبینی دەكەن كە جەنگی سێیەمی دنیا لەسەر دەستی ترەمپەوە دروست ببێت.
سەرچاوە/TheSun