شێلم كه به‌رهه‌مێكی زستانه‌یه و له زۆربه‌ی ماڵه‌كان بوونی هه‌یه، بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی خواردنی جۆراوجۆر به‌كاری ده‌هێنن و سوودی هه‌یه، بۆیه پێویسته سووده گرنگه‌كانی بزانرێت.
سووده‌كانی شێلم بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
شێلم مرۆڤ له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت، یه‌كێكیش له‌و نه‌خۆشییانه بریتییه له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، به‌م شێوه‌یه شێلم ناھێڵێت خانه‌كانی شێرپه‌نجه له جه‌سته‌دا گه‌شه بكه‌ن، هه‌روه‌ها خانه‌كانی به‌رگری ناوه‌وه‌ی جه‌سته دژ به خانه‌كانی شێرپه‌نجه به‌هێز ده‌كات.
یه‌كێك له سووده سه‌ره‌كییه‌كانی شێلم بریتییه له پاراستنی ئه‌ندامی دڵ له جه‌ڵته و داخستنی مولووله‌كانی خوێن، به‌ھۆی بوونی ماده‌ی ئاسن و ڤیتامین K له شێلمدا جه‌تسه له ھه‌وكردنه‌كان ده‌پارێزێت و خوێنیش زیاد ده‌كات له جه‌سته‌دا.
سه‌ره‌چاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ ماده‌كانی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم، كه ھه‌ردووكیان ماده‌یه‌كی بنه‌ڕتین بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ئێسكه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی پووكانه‌وه‌ی ئێسك، كه یارمه‌تی ئێشكه‌كان ده‌دات بۆ زیاتر هه‌ڵمژینی كالیسیۆم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و پته‌و بێت.
به‌ھۆی بوونی ڤیتامین A له شێلمدا جه‌سته‌ی مرۆڤ له ھه‌وكردنی ناوچه‌ی گه‌روو ده‌پارێزێت، به‌تایبه‌تیش ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی وه‌ره‌م له‌و ناوچه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها به‌ماده‌ی ڕیشاڵی ده‌وڵه‌مه‌نده و كالۆری كه‌مه كه نابێته هۆكار بۆ قه‌ڵه‌وی.
كرداری ھه‌رس له‌ناو گه‌ده ئاسان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وا ده‌كات كه‌ناڵی جۆگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستتر كار بكات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ماده‌ی "گلاسینۆت" كه دژی په‌یدابوونی به‌كتریایه له‌ناو گه‌ده‌دا.