سیر یه‌كێكه له به‌هێزترین خۆراكه‌كانی كه دژه ژه‌هراویبوون و دژه هه‌وكردن و دژه به‌كتریا و دژه زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی ناو جه‌سته‌مانه، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كان به گشتی و شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی.
به‌خواردنی سیر به‌گشتی له‌م نه‌خۆشیانه ڕزگارت ده‌بێت:
ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه سیستمی به‌رگری جه‌سته به‌ھێز ده‌كات، هاوكاری جه‌سته ده‌كات بۆ به‌رگه‌ری كردن دژ به خانه‌كانی شێرپه‌نجه و له‌ناو بردنیا، بۆیه خواردنی سیر ڕۆژانه ده‌بێته هۆی كه‌مردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه.
سیر لووله‌كانی خوێن ده‌پارێزێت له ته‌قین به‌هۆی به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه، چونكه خواردنی سیر به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و دڵ له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ و په‌ستانی خوێن، كه ئه‌م دوو نه‌خۆشییه دڵ له كارده‌خه‌ن.
سیر بۆ پێست جوانكردن به‌كاردێت و هاوكاری جوانكردنی پێستی ڕووخسار ده‌دات به‌هۆی ئه‌و مادانه‌ی له پێكهاته‌ی سیردایه واده‌كات پێست به ڕه‌ونه‌قداری ده‌ركه‌وێت، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی سیر و ماده‌كانی ناوی واده‌كات مووی سه‌ر به‌هێزبێت و له هه‌ڵوه‌رینی قژ ڕزگارتان بێت.