ئه‌مڕۆ له رۆژی جیهانیی نه‌خۆشیی شه‌كره‌دا، له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى رواندز له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ڕێوه چوو.
مینا ته‌ها به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندرووستى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند" ئه‌مرۆ سێشه‌م، له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره، پشكنینی شه‌كره و پیوانه‌ی خوێن (به‌رزی و نزمی خوێن) له رواندز بۆ هاووڵاتییان به‌گشتی به هه‌ر دوو ره‌گه‌زه‌وه به خۆڕاى ئه‌نجام درا.
14ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، به رۆژی جیهانیی نه‌خۆشی شه‌كره ناسراوه، دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌ش له لایه‌ن یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵیادی له دایكبونی "فردریك بانتین" كه به‌هاوبه‌شی "چارلز بێست" له ساڵی 1922 ئه‌نسۆلینی چارسه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ی دۆزییه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی كه دوچاری ئه‌و نه‌خۆشیه بوون به‌رده‌وامیان به‌ژیاندا.
به‌پێى ئاماره جیهانییه‌كان، ته‌نیا له ساڵى 2012 نه‌خۆشى شه‌كره هۆكاری سه‌ره‌كیی مردنی پێنج ملیۆن نه‌خۆش بووه.
رواندز/ موڕشید برادۆستى