پۆلیسی هەولێر تاوانەكان ئاشكرا دەكات

:: PM:04:14:14/11/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگەدارییەك بۆ ڕۆژنامەنووسان و دەزگەكانی ڕاگەیاندن بڵاوە دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی دووەم، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا هاتووە، ئاگەداری گشت دەزگەكانی ڕاگەیاندن و میدیاكاران دەكەینەوە، كە سبەی رێككەوتی 15ی تشرینی دووەم كاتژمێر 10بەیانی، لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە كە كۆنگرەكە بۆ بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لیوای ماف ـ عبدالخالق تەلعەت ساز دەكرێت سەبارەت بەو ڕووداوانەی كە لە ماوەكانی ڕابردوو روویانداوە.
 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم