وڵاتانى هۆڵه‌ندا و كه‌ندا ئه‌و دوو وڵاته كه زیاتر گرنگى به مافى ئاژه‌ڵ ده‌ده‌ن و كار له‌سه‌ر زیندوو مانه‌وه و پاراستنیان له له‌ناوچوون ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش به پلانى تۆكه‌مه ته‌نانه‌ت له كاتى په‌ڕینه‌وه‌شیان له شه‌قامه‌كاندا ڕێگه‌ى تایبه‌ت بۆ ئاژه‌ڵى خشۆك و گه‌وره و باڵنده‌كانیش دروست كراوه، به‌جۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى دروست كردووه و سه‌نته‌رى پاراستنى ئاژه‌ڵان له زۆربه‌ى وڵاتان داوایان له حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌یان كردووه بۆ پاراستن و دابینكردنى سروشتێكى جوان پێویسته زیاتر كار له‌سه‌ر مافه‌كانى ئاژه‌ڵانى سروشتى بكه‌ن.