لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا

:: PM:06:55:14/11/2017 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی دووەم، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و چەند لیژنەیەكی پێوەندیدار لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و چەند پرسێكی پێوەست بە مووچەی و بارودۆخی ئابووری هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ‌ كرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەت و پەرلەمان كردەوە.

هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری باسی خاڵ  بەخاڵی ناو رەشنووسی  بودجەی عێراقی كرد و بە ناڕوون و نادەستووری لە قەڵەمی دا و رای گەیاند، پشكەكانی هەرێمی كوردستان كە لەم رەشنووسەدا هاتووە، هەمووی پێچەوانەیە وەك دیاریكردنی رێژەی (12.6%) بۆ هەرێمی كوردستان.

هاوكات شاندی حكوومەتی هەرێم ئاماژەیان بەوە كردووە كە حكوومەت سەرنج و تێبینی زۆری لەسەر بودجەی 2018ی عێراق هەیە و ئامادەكاری و راپۆرتیان لەو بارەیەوە ئامادە كردووە. سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچە، ئاماژەیان بە هەوڵە بەردەوامەكانی حكوومەت كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، داوا كراوە سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و بریكاری وەزیری دارایی دانیشتنی كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەم ئامادەبن.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم