ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م، كچان و كوڕانى كورد و قوتابیان له شارى هه‌ولێر كۆنسێرتێكى گۆرانى و میوزیكیان سازكرد و چه‌ندین گۆرانى تێدا پێشكه‌ش كرا.
سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و كۆنسێرته هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن دڵدار وریا ئه‌حمه‌د له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆر كۆنسێرتێكى هونه‌ریمان ساز كرد له ژێر ناوى "كۆنسێرتى كۆڕاڵ و گۆرانى"، به به‌شدارى قوتابیانى به‌شى میوزیك له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، ئه‌و كۆنسێرته گوڵزارێكه له گۆرانییه فۆلكۆرییه كوردییه‌كان، كۆنسێرته‌كه‌مان زۆرباش بوو و سه‌ركه‌ووتوانه به‌رێوه چوو".
زیاتر گوتى: "كۆنسێرته‌كه‌مان له چوار ماده پێك هاتووه كه بریتین له "چه‌ندى گه‌ڕام له شاران"ى هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی له دابه‌شكردنى من به یاوه‌رى كۆرس و پیانۆ و سۆڵۆ ژوان محه‌مه‌د و خه‌لیل ده‌وه‌ن، گۆرانى "چبكه‌ى" فۆلكلۆر سۆڵۆى ڕۆژده له‌گه‌ڵ پیانۆ و "په‌پۆله‌ى ئازادى"ی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌رى خاڵقى ئاماده‌كردنى من به‌یاوه‌رى كۆرس سۆڵۆ لارین و "گوڵ‌نیشان"ى هونه‌رمه‌ند بێژه‌ن كامكار و سۆڵۆى محه‌مه‌د خه‌لیل به‌یاوه‌رى پیانۆ".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 11ى پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌و كۆنسێرته‌مان ساز كرد له شارى هه‌ولێر له هۆڵى شانۆ له ناو په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر.
دڵدار وریا ئه‌حمه‌د كورى هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌رى ناسراوى كورد (وریا ئه‌حمه‌ده)، و دانیشتووى شارى هه‌ولێره و ئێسته مامۆستایه له په‌مانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر و چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى ئه‌نجام داوه و گۆرانى "گوڵه‌باخ" یه‌كێكه له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانى بۆ گۆرانیبێژان جێگر و ده‌ریا كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى هه‌بوو ئاماده‌ى كردبوو.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى