جاریكی تر بوومەلەرزە دەربەندیخانی هەژاند

:: PM:07:30:14/11/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی دووەمی 2017، بوومەلەرزە لە شارۆكەی دەربەندیخانی دایەوە و هاووڵاتییان چوونەوە دەرەوەی ماڵەكانیان.

دكتۆر ئیسماعیل عەبدولرەحیم لیپرسراوی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان بۆ "وشە" گوتی، سەعات ٦:١٥ خولەكی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم جارێكی تر بوومەلەرزە لە شارۆكەی دەربەندیخانی داوەتەوە.

زیاتر گوتی، ماوەی بومەلەرزەكە كەم  بووە، بەڵام گوڕەكەی زۆر بەهێز بووە، بۆیە هاووڵاتییان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان چوونەتە دەرەوەی ماڵەكانیان. روونی كردەوە، تا ئیستە گوڕەكەی نەزانراوە بە دیاریكراوی، بەلام زەرەر و زیانی نەبووە.

لە شارۆكەی  دەربەندیخان بەهۆی بوومەلەرزەكەی دوو رۆژی رابردوەوە، پێنج كەس گیانیان لەدەست دا و نزیكەی 100 كەسیش بریندارن، هەروەها نزیكەی 100 خانووش وێران بوون، بەجۆرێك خاوەنەكانیان ناتوانن تێیاندا بژین.

هەڵەبجە/ سەلام هانەدنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل