سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:07:45:14/11/2017 ‌
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و داواكراوە لە كۆبوونەوەی سبەینێدا بریكاری وەزیری دارایی و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكە ئامادەبن.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی دووەم، بەهزاد دەروێش سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە"وشە"ی ڕاگەیاند، سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

كۆبوونەوەكەی سبەی سەعات 10ی بەیانی بەڕێوە دەچێت و یاسای خانووبەرە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دوو پەرلەمانتاری تریش دەستبەكار دەبن كە یەكێكیان لە فراكسیۆنی یەكێتییە و ئەوەی تریش لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی.

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و شاندێكی حكوومەتی هەرێم داوا كراوە كە لە دانیشتنی سبەی ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و رابەر سدیق بریكاری وەزیری درایی هەرێم ئامادەبن و ڕوونكردنەوە لەبارەی دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بدەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم