56 پیاو بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی فیلمی منداڵبازی گیران

:: PM:02:04:12/11/2016 ‌

پۆلیسی ئیسپانیا گرتنی 56 پیاوی راگەیاند، كە هۆكاری گرتنەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی سێكسیی منداڵان، كە هەر 56 گیراوەكە لە ئیسپانیا دەژین و تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵیدایە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی كە پێگەی 24 بڵاوی كردووەتەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە رای گەیاندووە، كە ئەو تۆمەتبارانە لە ماوەی رابردوودا هەستاون بە بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری فیلمی سێكسی، كە تێیدا منداڵان و كەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی دەردەكەون و دەستدرێژییان دەكرێتە سەر.

منداڵبازی و دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان، لە زۆرێك لە وڵاتانی دنیا تاوانە و پۆلیس و دادگە سزای ئەو كەسانە دەدەن كە پێی هەڵدەستن، بەڵام لە ژمارەیەك لە وڵاتانی دواكەوتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ئەو دیاردەیە لە بەرایییەكانی مێژووەوە بەردەوامە و هێشتاش هەر بە یاسایی لێی دەڕوانرێت، بە شێوەیەك كە ئەوان خۆیان ناوی هاوسەرگیریكردنی لێ دەنێن و لایان ئاسایییە لەگەڵ كەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی ئەو هاوسەرگیرییە بكەن، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی بواری پاراستنی مافەكانی منداڵ لە دنیادا، ئەو هاوسەرگیرییەی ئەوان دەخەنە قاڵبی منداڵبازی و بە دەستدرێژی و تاوانی هەژمار دەكەن.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی