بەشی دووەم
کۆنترین سەرچاوەکانی باسی ژیانی بابا تاهیریان کردووە:
بابا ناسناوێکه خه‌ڵک له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و بۆ ڕێزگرتن ده‌یانخسته سه‌ر ناوی پیر و پیاوچاکان. عه‌ینه‌لقوزات هه‌ر به ”تاهیر" ناوی ده‌با. نووسیویه‌تی: "له به‌ره‌که، قدس سره م بیست تاهیر گوتی خه‌ڵک دێن و ڕیشی خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر فریو و قسه‌ی بێ هووده‌ی ئێمه. فریو ده‌به‌ن و به ڕیشی خۆیانه‌وه‌ی هه‌ڵده‌واسن." یان ده‌ڵێ: "فه‌تحه ڕه‌حمه‌تی خودای لێ بێ ده‌ڵێ حه‌فتا ساڵه تێده‌کۆشم ئیراده‌ت له ئاست تاهیر ساز بکه‌م ناتوانم" یان ده‌ڵێ: "ئه‌ی عه‌زیز! ئه‌م نووسراوه‌یه‌م له‌سه‌ر گڵکۆی تاهیر نووسی ڕۆژی شه‌ممه..." یان ده‌ڵێ: "له‌سه‌ر گڵکۆی فه‌تحه و له‌سه‌ر گڵکۆی تاهیریش مه‌یلم کرد شتێکی دیکه بنووسم." له‌و نووسراوه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێ تاهیر حه‌فتا ساڵێک پێش عه‌ینه‌لقوزات ژیاوه، که‌وابێ هه‌ر ئه‌و باوه تاهیره‌یه که ڕاوه‌ندی له "راحه‌السدور"دا، باسی ده‌کا.
بابا تاهیری عوریان و هەمەدانی و لوڕ، هەر وەك زۆرێك لە شارەزایان و سەرچاوەكان باسی دەكەن زانا و عارف و شاعیر و ناودار و خاوەن پلە و پایەی مەینەوی باڵا بووە. ئەو لە لای دەسەڵاتدارانی سەردەمی خۆی و لە ناو پەیڕەوانی ئاینی یارسانی ناوچەی هەمەدان و ئەڵوەند دارای پایەی خاوەن شایستەیی جێگای ڕێز بوو. لە هەمان كاتیش‌دا پیاوێكی شارەزا و خوێندەوار و ڕووناكبیر و لێهاتوو بووە و شیعر و بەرهەمەكانیشی گەواهی تەواوی ئەمە بە دەستەوە دەدەن، بەڵام وێڕای هەموو ئەوانە عاشق، شەیدا، كۆچەر و دەربەدەریش بووە و هەر بۆیەش سەرئەنجام ژیانی ناكامی لە سنووری كەسێتی لە ڕەوشی گشتیشدا بووە بە نەسیب.
ئەو هێندە ناودار و پایە بڵند وخاوەن شایستەیی بووە، كە دەشێت بڵێین پەیامهێن یان خوداوەند بووە و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە سۆڵتانی سەلجووقی دێتە دیداری و دەستی ماچ دەكات و داوای ڕاوێژی لێ دەكات، لە هەمان كاتیش‌دا ناوی ئەو لەگەڵ ناوی (ئەبوو سەعید ئەبۆلخەیر) و (عەین ئەلقوزات)ی هەمەدانی دا دێت. ئەبوو سەعید و عەینولقۆزات لە سەردەمی خۆیاندا بە هێمای لێبوردن و نەیاری لە بەرانبەر تەعەسوب و كوێر باوەڕی و بە نەیارانی دەمارگیری ناسراو بوون. لە نەیشابوور كۆمەڵێك پیاوانی ئاینی فتوای كوشتنی ئەبوو سەعیدیان دا و ئەوان لە نامەیەكدا كە بە نیازی مۆڵەت وەرگرتن بۆ كۆشتنی ئەبوو سەعید ناردبوویانە دەرباری غەزنەین، نووسیبوویان ((پیاوێك هاتووەتە ئێرە بانگە وازی سۆفیێتی دەكا بەڵام مەجلیس و میوانداریی گەورە ساز دەكات و لە سەر مینبەر شیعر دەخوێنێتەوە و ئەخبار و تەفسیر ناڵێ، لەگەڵ گەنجەكان سەما دەكا)) شیعر خوێندنەوەی ئەبوو سەعید،بە بەڵگەیەك دانرا بوو بۆ نیشاندانی ئەوەی كە لە دین لایداوە. كە ئەمە لایەنی هاوبەشی ئەبوو سەعید و باوە تاهیرە.
عەینولقوزاتی هەمەدانی، كە وەک مەنسوری حەللاج بێپەروا قسەی دەكرد و ئەگەرچی تا ماوەیەك بە هۆی پشتیوانی گەورە دەسەڵاتدارێكی سەردەمی خۆی دەیتوانی بە ئازادی بیروڕای خۆی دەر ببڕێ، كە بناغەی باوەڕە خوڕافییەكانی سەردەمی خۆی دەبردە ژێر پرسیار و گومانەوە، سەرئەنجام كەوتە بەر غەزەب و فتوای كوشتنی درا و دوای ماوەیەك لە زیندان لە شەوی چوارشەمەی 7 مانگی جەمادی سانی ساڵی ٥٢٥ كۆچی لە هەمەدان لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا لە دار درا.عەینولقوزات لایەنگیری فەلسەفەی ئیشراق بوو.
جێگای سەرنجە كە كەسێكی وەك عەینولقوزات، كە بە فتوای كۆنە پەرستان كوژرا، بەڕێز و ستایشەوە لە بابا تاهیر دەدوێ و كەسێكی وەک ئەبوو سەعیدیش كە لە مێژووی سۆفییاندا بە نموونەی تەساهول و دڵگەورەیی و مودارات دەناسرێ و لە بەرانبەر تەسەعوب و دەمارگیریدا خەباتی كردووە، بە پیر و مورادی بابە تاهیر دادەنرێ. سەرەنجام بابا تاهیر لە لایەك قوتابی و شاگردی ئەبوو سەعید و لەلایەكی تریشەوە مامۆستا و ڕابەری عەینۆلقۆزات.
قسه‌ی باوه‌تاهیر له‌بابه‌ت کوردبوونی خۆی و سه‌رچاوه کۆنه‌کانی ئه‌ده‌بی فارسی له چه‌شنی "مقاماتی ژنده‌پیل"ی سدیدالدین محه‌مه‌دی غه‌زنه‌وی و ”نفحات‌الانس"ی جامی و "کشف‌المحجوب"ی هوجویری، جێگه‌یه‌ک بۆ گومان له بابه‌ت کوردبوونی باوه‌تاهیر ناهێڵنه‌وه. باوه‌تاهیر له ”مقامات ژنده‌پیل" دا به ”بووتاهیری کورد"، له ”نفحات‌الانس"دا به "ئه‌بووتاهیری کورد" و له "کشف‌المحجوب"دا به "بووتاهیری مه‌کشووف" ناوی ده‌برێ.
محه‌ممه‌دی غه‌زنه‌وی، که له شاگردانی ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیل بوو، له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به ناوی "مقاماتی ژنده‌پیل" که له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می هیجریدا نووسیویه‌تی و باسی ژیانی ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیل ده‌کا، کاتێک دێته سه‌ر باسی خرقه وه‌رگرتنی ئه‌حمه‌دی جام، ده‌ڵێ: "ئه‌م خرقه‌یه‌ی له نێو ئه‌ولادی شێخی جام دا ماوه‌ته‌وه، هه‌مان خرقه‌ی ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یره". له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا، نووسه‌ری مقاماتی ژنده‌پیل سلسله‌ی پیرانی ئه‌حمه‌دی جام ئاوا ڕیز ده‌کا: "پیری سوحبه‌تی شێخولئیسلام ئه‌حمه‌د قدس‌الله روحه‌العزیز، بووتاهیری کورد بووه، پیری بووتاهیریش شێخ ئه‌بوو سه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر بووه، پیری ئه‌بوو سه‌عیدیش شێخ ئه‌بولفه‌زل بووه."
هه‌روه‌ها، نورالدین عبدالرحمن‌ی جامی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به ناوی "نفحات‌الانس"، له زمانی ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیله‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: "ئه‌بوو تاهیری کورد پیری سوحبه‌تی من بوو". تا ئێره ده‌رده‌که‌وێ که بووتاهیری کورد یه‌کێک له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی سه‌ته‌ی پێنجی هیجرییه له مه‌یدانی عیرفان و نووسیندا.
محه‌ممه‌د ڕه‌زای شه‌فیعیی که‌دکه‌نی، له پێشه‌کییه‌کدا که بۆ "ا‌سرارالتوحید"ی ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یری نووسیوه ده‌ڵێ: "ئه‌م ئه‌بووتاهیری کورده، خۆی یه‌کێک له پرسیاره بێوه‌ڵامه‌کانی تاریخی ته‌سه‌ووفی ئێرانه، که هوجویری به ناوی "ئه‌بووتاهیری مه‌کشووف" و له ڕیزی سۆفییه‌کانی سه‌رده‌می خۆی له ناوچه‌ی "قوهێستان و ئازه‌ربایگان و ته‌به‌رستان و کومێس" باسی ده‌کا و له‌و بابه‌ته‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌بووتاهیری مه‌کشووف له پیاوه گه‌وره‌کانی زه‌مانه بوو."
شه‌فیعیی که‌دکه‌نی، له دوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی هوجویری، ده‌ڵێ: "وام به عه‌قڵ ده‌گا، که ئه‌م ئه‌بووتاهیری مه‌کشووفه، هه‌مان باباتاهیری عوریان بێ، ئه‌گه‌ر واش بێ، ئه‌وا کۆنترین به‌ڵگه که تێیدا باباتاهیر به ناسناوی "مه‌کشووف" به مانای عوریان باسی کرابێ، هه‌ر ئه‌و کتێبی "کشف‌المحجوب"ی هوجویرییه. وه‌ک له هه‌ندێک نیشانه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، هوجویری پێش ساڵی ٤٦٥ی هیجری مانگی ده‌ستی کردووه به نووسینی ”کشف‌المحجوب" و دوای ٤٦٩ له نووسینی بووه‌ته‌وه.
سەرچاوەکان/
1_ ناسری حیسامی،بابای سووتە دڵان (ژیانی،بەرهەمەكانی،باوەڕی) سایتی ناسری حیسامی.
2_ دو بیتی های بابا تاهر،بە اهتمام علیرزا اسدی،خت مەسعود فەزللاهی،چاپ سوم،1386 ، انتشارات شابك،ل ە .
3_ ه.س.پ.(ناسری حیسامی).
4_ا. دورە هەفتوانە(جزوی از نامەی مینوی سەرئەنجام)تفسیر و تالیف صدیق صفی زادە،تهران 1361،ل 35.
ب.میهرداد ئیزەدی،ئایین و تایەفە ئایینی یەكان لە كوردستان،وەرگێڕانی كامەران فەهمی، بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ك)،سلێمانی 2002،ل 48، 51.
5_چوارینەكانی بابا تاهیری عوریان،رازی وەڕیگێڕاوە،كتێبخانەی شانۆ،سلێمانی 1979.
6_ ادوارد سعید،نقش روشنفكر،ترجمەی حمید عزدانلو،نشر نی، چاپ دوم،1382 تهران،ل 22.
7_ دو بیتی های بابا تاهر.ه.س.پ. ل.63.
8_ باشگاە اندیشە_ سایتی انترنیتی.
9_ مقدمەی د. حسین محمد زادە صدیق بر كتاب(ترانەهای بابا تاهر) مولف،محمد باقر باقری،تهران،تكدرخت،1386.
10_ فرشاد علی یاری(كارشناسی ارشد ادیان و عرفان)،بابا تاهر لر،یا بابا تاهر همدانی_ انترنیت.
11_ داریوش اشوری،شعر و اندیشە،چاپ سوم،نشر مركز،تهران 1380،ل 132.
12_ جواد مفردكهلان،بابا تاهر لر همدانی،روایتی از مانی استورەای است.سایتی باشگاە اندیشە.
13_ ارغنون(14)فصلنامە فلسفی،ادبی،فرهنگی،زمستان 1377،دربارەی شعر، گاستون باشلا‌ر (پدیدار شناسی شعر)_ ل.13.
14_ ئەکرەم میهرداد، خوداوەندی ناکام، چەند نیگایەک، ژمارە ٢٦ی هزر و هونەر.