شاجوانی پێشووى عێراق، "ڤیان عەمار"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی بۆ یه‌كه‌مجار له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و سه‌رنجى هه‌وادارانى بۆ لاى خۆیدا ڕاكێشاوه، به ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى.
وێنه‌كانى ڤیان له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى بڵاوى كردووته‌وه و بە بێ ماکیاژ ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ر كاركردنه.
ڤیان عەمار، لە ساڵی 1993 لەدایك بووە لە شاری بەغدادە و بە ڕەگەز خەڵکی سلێمانییە، دایكی خەڵكی حلەیە و باوكی خەڵكی سلێمانییە.
ڤیان، لە ساڵی 2017 دا لە نێوان 15 کاندید دا وه‌ك دووه‌م شاجوانى عێراق دواى ماوه‌یه‌كى زۆر هه‌ڵبژێردرا.
له چه‌ند ماوه‌ى ڕابردوودا تاجی شاجوانی عێراق له "ڤیان عه‌مار" سه‌ندرایه‌وه و كرایه سه‌ری "مه‌ستی عادل"، هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوان، هۆكاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی نازناوی شاجوان له "ڤیان عه‌مار" ئه‌وه بووه كه پێشتر ده‌ستگیراندار بووه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووته‌وه و ئه‌م ڕووداوه‌ی له دادوه‌رانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان شاردووه‌ته‌وه، ئەمەش دژی یاسای بوون بە شاجوانە.
كێبه‌ركێی شاجوانی عێراق ساڵانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و دوو ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و پڕۆسه‌یه كێشه‌ی تێ بكه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاجوانه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یان پێشتر به نهێنی هاوسه‌رگیریان كردووه، هه‌ر بۆیه لێژنه‌ی دادوه‌ری تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه.