له كاتێكدا پۆلیسی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكى درێژخایه‌نى ته‌ناهی راده‌گه‌یه‌نێت، گرتنى چه‌ندان تاوانبار به كوشتن و دزیكردنیش ئاشكرا ده‌كا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێ په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانى بڕیاری دادگان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م، پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گرتنى چه‌ند تۆمه‌تبارێكى راگه‌یاند كه به ئه‌نجامدانى كوشتن و دزیكردن تۆمه‌تبار كراون.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به حاڵه‌تى كوشتنى ئه‌و گه‌نجه كرد كه له رۆژى چواری ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه كوژرا به‌هۆى دروستبوونى ده‌مه‌قاڵێ له‌سه‌ر پاركینگی ئۆتۆمبێل.
عه‌بدولخالق ده‌ڵێ له‌سه‌ر پاركینگى ئۆتۆمبێل، ده‌مه‌قاڵێ دروست بوو له‌نێوان ئه‌و گه‌نجانه كه به‌هۆیه‌وه گه‌نجێك كوژرا.
گوتى "دوو له بكوژانى گه‌نجه‌كه پۆلیس گرتنی و دووه‌كه‌ى تریش خانه‌واده‌كه‌ى خۆیان راده‌ستى پۆلیسیان كرد، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌یان لاى دادوه‌ره".
زیاتر گوتى "ئه‌وانه‌ى گیراون پێشینه‌ى تاوانیان نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه كوشتوویانه یه‌كتریان نه‌ناسیوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به تاوانێكى تر‌ى كوشتنی هاووڵاتییه‌كى تر كرد به ناوى ئه‌یووب یوسف و گوتى، "له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش چوار كه‌س گیراون كه تۆمه‌تبارن به كوشتنى ئه‌یووب".
جگه له‌و تاوانانه‌ى كوشتن، له ماوه‌ى رابردوودا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێدا، هه‌شت تاوانى تر‌ى دزیكردن هه‌بووه.
له‌وانه دوو تاوانبار له گه‌ڕه‌كى شۆڕش تاوانى دزیكردنى دۆلاریان ئه‌نجامداوه، تاوانبارێكى تر له عه‌نكاوه به تۆمه‌تى دزیكردن به ماده‌ى 446ى یاسای سزادانى عێراقی گیراوه.
یه‌كێكى تر له تاوانه‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێ،ئافره‌تێكه هه‌ڵساوه به دزینى زێر و پاره، جگه له‌و ئافره‌ته، دوو گه‌نجی تریش پاره‌و زێڕیان دزیوه و به ماده‌ى 446 گیراون.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتی، "گه‌نجێكى تر پیكابێكى هایلۆكس (مه‌رزیه)ی دزیوه و گیراوه، كه‌سێكى تریش له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌وانه ئه‌ندازیاران و مه‌نتكاوه، دزیی ئه‌نجامداوه و به ماده‌ى 444 گیراوه"، زیاتر گوتی "كه‌سێكى تریش به ماده‌ى 443 گیراوه به‌هۆی بڕینى دووكانێكى ئاڵوگۆڕی دراو، دوا تۆمه‌تباریش كه‌سێكه چه‌ندان دزی له ناوى بازاڕی هه‌ولێر ئه‌نجامداوه‌و به‌ماده‌ى 453ی یاسای سزادانى عێراقیگیراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكى هێزه‌كانى پۆلیسی بۆ پاراستنى ته‌ناهی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند كه هێزه ته‌ناهییه‌كانیان به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر به‌پێى پلانێك دابه‌ش كردووه، گوتى "ئه‌و پلانه درێژخایه‌ن ده‌بێت".