چوار سه‌ركرده‌ى داعش له‌ عێراق و سووریا كوژران

:: AM:11:33:15/11/2017 ‌

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كوژرانى چوار سه‌ركرده‌ى داعشی له‌ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوو له‌ عێراق و سووریا راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م، عه‌قید ریان دیلون له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا، كوژرانى یوسف دیمیر كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى داعشه‌ و پێوه‌نداره‌ به‌ چالاكییه‌كانى داعش له‌ رووى راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا. گوتى یوسف له‌ 26ى مانگی رابردوو له‌ هه‌ڵمه‌تێكى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق كوژراوه‌.

گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ یوسف له‌ شارۆكه‌ى قائیم له‌ پارێزگاى ئه‌نبار كوژراوه‌ له‌و كاته‌ى به‌ نیاز بوو له‌گه‌ڵ براكه‌ى به‌ناوى عومه‌ر، قائم به‌جێبهێڵێت.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌بو یزن گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ى داعش و رێكخه‌ری دابینكردنى چه‌ك بۆ داعش له‌ سێى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارۆكه‌ى میادین له‌ سووریا كوشتووه‌، كه‌ هاوكات عه‌بدوڵا هاجه‌وی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى داعش له‌ سووریا له‌ رۆژى پێنجى ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیك بوكه‌مال كوژراوه‌.

دیلون ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ هاجه‌وی به‌رپرسیاریه‌تى له‌ناو داعش هاوكاریكردنى ئه‌و داعشانه‌یه‌ له‌ وڵاتانى ترن، كاری ئه‌و ئاسانكاریكردنه‌ بۆ ئه‌وان تا كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.

گوتى "هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ رێی كه‌سانى پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند له‌ گه‌ڕان به‌رده‌وامن به‌ دواى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش".

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرای كرد به‌ كوژرانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى داعش، ژماره‌ى سه‌ركرده‌ كوژراوه‌كانى داعش گه‌یشتنه‌ 117 سه‌ركرده‌.

سه‌رچاوه‌/ شه‌فه‌ق نیوز


وشە - فه‌رمان سادق