گووگڵ مۆبایلێكی جۆری نوێی پێكسڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته ركابه‌ری سه‌ره‌كی بۆ مۆبایله‌كانی تر، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا یه‌كێك له‌و مۆبایلانه‌ت كڕی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
گووگڵ دوو مۆدێلی جۆری پێكسڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌وانیش پێكسڵ دوو و پیكسڵ دوو "XL"، قه‌باره‌ی شاشه‌ی پێكسل دوو، ده‌گاته پێنج ئینجه و پێكسل ئێكس ئێل شه‌ش ئینجه، له به‌رامبه‌ردا شاشه‌ی ئایفۆن ئێكس 5.8 ئینجه كه ئه‌مه به پێشكه‌وتنێكی باش ده‌دانرێت بۆ مۆبایلی پێكسڵ دوو.
مۆبایلی پێكسڵ، كامێراكانیان 12 مێگا پێكسڵه و توانایه‌كی زیاتریان هه‌یه بۆ گرتنی وێنه‌ی پۆرترێت، كامێرای سێلفی له مۆبایله‌كانی پێكسل، ده‌گاته هه‌شت مێگا پێكسل، به‌ڵام مۆبایله‌كانی تر له حه‌وت مێگا پێكسڵ تێپه‌ڕ ناكه‌ن.
مۆبایلی جۆری پێكسڵ دوو قه‌باره‌ی میمۆرییه ناوه‌كییه‌كه‌ی ده‌گاته "64 و 128" گێگا، هه‌روه‌ها نا‌توانیت میمۆری زیادی بۆ دابنێیت له جۆری "SD" ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕامی چوار گێگایه.
له رووی پرۆسێسه‌ره‌وه، پێكسل هه‌مان پرۆسێسه‌ری گالاكسی هه‌شت به‌كار دێنێت، كه كوالكۆم سناپ دراگۆن "835" ه، له رووی نرخه‌وه، ئایفۆن ئێكس گرانتره و له 999 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات، مۆبایله‌كانی گووگڵ پێكسل (2) له 649 دۆلار و پێكسل ئێكس ئێل له 849 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات.