زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی یان لاوازییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌رچه‌ند بیر ده‌كه‌نه‌وه نازانن كێشه‌ی ئه‌و شێوه ناڕێكه‌ی جه‌سته‌یان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و چۆن چاكی بكه‌ن؟.
تاكه هۆكار بۆ تێكچوونی شێوه‌ی نموونه‌یی جه‌سته، تێكچوونی سیسته‌می خۆراكییه كه لای زۆر كه‌س گرنگی پێ نادرێت، ماڵپه‌ڕی "
ئه‌نا زه‌هره" چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی گرنگی پێشكه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری بڕۆیت، زۆر به ئاسانی ده‌بیته خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ڕێك و ته‌ندروست.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بیگریته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست و ڕێك بژیت:
_ هه‌رگیز نانی به‌یانی پشتگوێ مه‌خه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆكارێكی گرنگیشت هه‌بێت، چونكه نانی به‌یانی سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وزه و توانای مرۆڤه.
_ له ڕۆژێكدا پێنج بۆ شه‌ش ژه‌م نان بخۆ، به‌ڵام ژه‌می سووك و ساده.
_ له چه‌وری مه‌ترسه، به‌ڵام چه‌وری ناو ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه سوودیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌ڤۆكادۆ و چه‌ره‌زات.
_ به لایه‌نی كه‌مه‌وه له ڕۆژێكدا پێنج جار سه‌وزه و میوه بخۆ، له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانت هه‌میشه زه‌ڵاته هه‌بێت زۆر باشتره.
_ شه‌كر زۆر كه‌م له خواردنهوهكانتدا به‌كار بهێنه، هه‌وڵیش بده له شه‌ربه‌ت دوور بكه‌ویته‌وه.
_ سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه‌كان بخۆ، وه‌ك هێلكه، ماست و په‌نیر.
_ له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له دووجار پاقله‌مه‌نییه‌كان بخۆ.
_ به‌رده‌وام ئاو لای خۆت دابنێ، هه‌موو 10 خولهك جارێك بیخۆیته‌وه زۆر باشه.
_ ئه‌گه‌ر حه‌زت له شیرینی بوو، خورما بخۆ.
_ كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن خواردن مه‌خۆ.