پارچەیەكی نەناسراو لە ئاسمانەوە كەوتە خوار

:: PM:02:50:12/11/2016 ‌

پارچەیەكی گەورە كە لە شێوەی هێلكەیە لە نزیك كانێكی خەڵووز لە باكور میانمار "برمە" كەوتووەتە خوارەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، تا ئێستە نەمانتوانیوە دەستنیشانی بكەین كە ئەو پارچە زەبەلاحە هی چییە.

درێژایی ئەو پارچە كانزایییە چوار مەتر و نیوە و پانییەكەیشی مەترێك و 20 سانتیمەترە، دانیشتوانی ناوچەكە بە ئاژانسی "بی بی سی" یان راگەیاندووە، لەكاتی كەوتنەخوارەوەی ئەو پارچە گەورەیەدا دەنگێكی ترسناك بەرز بووەتەوە.

پۆلیسی میانمار ئاشكرای كردووە، كاتێك پارچە كانزایییەكە كەوتووەتە سەر زەوی، جارێكی تر بە بەرزایی ٥٠ مەتر چووەتە ئاسمان و كەوتووەتە ناو شوێنێكی قوڕاوی و لە شوێنەكەدا چەقیوە.

دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی پارچە كانزاكەی لێ كەوتووەتە خوارەوە، ئاماژەیان بەوە داوە، سەرەتا كە دەنگەكە بەر بووەوە هەستمان كرد شەڕ دەستی پێ كردووە و بەهۆی دەنگی كەوتنە خوارەوەی خانووەكانمان لەرییەوە. وەك ئاماژەشیان پێ داوە، بۆنێكی ناخۆش لە پارچە زەبەلاحەكەوە بڵاو بووەتەوە.

ئاژانسی "BBC" ئاشكرای كردووە، پێ دەچێت ئەو پارچە كانزایە بەشێك بێت لە كەشتییەكی ئاسمانی یاخود مەكینەی فڕۆكە یان مووشەكێك بێت. تا ئێستە بەرپرسانی تەناهی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە پشتڕاستی هیچ یەك لەو گومانانەی بی بی سی بكەنەوە و رایان گەیاندووە، تا ئێستە نەمانتوانیوە بە دروستی پێناسەی ئەو پارچە كانزایە بكەین كە لە وڵاتەكەمان كەوتووەتە خوار.

ئەو پارچە كانزا هێلكەیییە، سەرەتا بەر سەربانی ماڵێك لە گوندەكانی باكوری میانمار كەوتووە و بەشێك لە ماڵەكەی رووخاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكوتووەتەوە.

سەرچاوە/ بی بی سی




وشە - هیدایه‌ت جان