نه‌خۆشیی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی دنیا كه كه‌سانێكی زۆر به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌م ده‌رده.
پزیشكان له نوێترین توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره و پێوه‌ندی به خواردنی خوێوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆر خواردنی خوێ له شه‌كر زیاتر هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه له‌جۆری دووه‌م، كه ئه‌م جۆره ترسناكتره و مه‌ترسی زیاتره، بۆیه پزیشكان رێنوێنیی تاكه‌كان ده‌كه‌ن كه بڕی خوێ خواردن یان به‌كارهێنانی كه‌م بكه‌نه‌وه.
توێژه‌ران له زانكۆی "لیشبۆنه" له پورتوگال توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ماده‌ی "سۆدیۆم"ی ناو خوێ كار له ئه‌نسۆلین ده‌كات و شه‌كر به‌خوێن تێكه‌ڵ ده‌كات و جه‌سته چالاك ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆ دانی بڕیكی زۆر له شه‌كر كه كه‌سه‌كه تووشیی نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌كات له جۆری دووه‌م.
زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ندان هه‌زار خه‌ڵكی تووشبوو ئه‌نجام دا، به به‌كارهێنانی چه‌ندان ئامێری پێشكه‌وتوو لیكی به‌شداربووان وه‌رگیراو بۆ توێژینه‌وه خرانه ژێر پشكنین، له كۆتادا ده‌ركه‌وت كه خواردنی خوێ هۆكاری زیاتره بۆ هه‌ستیاریی كه‌سه‌كان و تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره، به‌و پێیه‌ی سۆدیۆم و شه‌كر له جه‌سته‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش واته تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره له جۆری دووه‌م، ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی كه‌سه‌كه، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له ژیانی كه‌سه‌كه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نرێت.
- سه‌رچاوه/ medicalnewstoday