كۆنگره و دیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و جێیه‌ن كه لێكۆڵه‌ر و ئه‌كادیمییه‌كانى (CIA) كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ چاندنى زاناكان تا دواتر بیانكه‌ن به سیخوڕ، له‌مه‌شدا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هاوئاهه‌نگی ته‌واویان هه‌یه.
كۆنگره‌كان... كانگه‌ی زێڕ‌ینى ده‌ستخستنى سیخوڕ
جیمس كلایتون یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى خوێندنى زانستى به پله‌ى یه‌كه‌م ته‌واو كردووه، ئه‌و له مه‌یخانه‌یه‌ك ساقییه و بیر له هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى ده‌كاته‌وه كه چۆن سوود له‌و زانسته وه‌ربگرێت كه فێر بووه.
والته‌ر بورك تایبه‌تمه‌ند له به‌سیخوڕیكردنى خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی (CIA)، چاوى به كلایتۆن ده‌كه‌وێت و به به‌رپرسانى سه‌رووى خۆى راده‌گه‌یه‌نێ كه كلایتۆن ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ (CIA) بكات و ده‌یخه‌ینه ناوه‌ندی راهێنان.
بیرۆكه‌ى چیرۆكى (به‌كرێگیراو) كه پاڵه‌وانه‌كه‌ى ئال باچینۆ-یه، تا ئاستێكى زۆر له چیرۆكێكى راستى ده‌چێت كه (CIA) كاری له‌سه‌ر ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن كلایتۆنیان كرد به سیخوڕ.
ئه‌و رێیه‌ى كلایتۆنی پێ كرا به سیخوڕ، یه‌كێكه له كۆمه‌ڵێك رێ بۆ دانانه‌وه‌ى دا‌و بۆ زاناكان كه به‌گوێره‌ى ژینگه‌ى وڵاته‌كان ده‌گۆڕێت.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى (گاردیان)ى به‌ریتانی، ده‌ركه‌وتووه كه (CIA) زۆر گرنگی به كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه زانستییه‌كان ده‌دات و هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ رازیكردنى زاناكان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له بواری ئه‌تۆم شاره‌زایییان هه‌یه كه كار بۆ (CIA) بكات.
"ئه‌وه‌ى تێبینیمان كرد زانا عێراقییه‌كان له دیدار و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆیان پێشكه‌ش ده‌كرد، له پاڵ ئه‌مه‌دا تێبینییان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه ده‌نووسییه‌وه و كه ده‌گه‌ڕانه‌وه ئوردن، ره‌وانی عێراقییان ده‌كرد، ره‌نگه له‌مه‌دا سیخوڕه‌كانمان گه‌یشتبنه هه‌ڵێنجانێكى هه‌ڵه‌كه، یانى به هه‌ڵه‌دا چوو بن"، جۆن كیریاكو سیخوری پێشتری (CIA)
ژینگه‌یه‌كى له‌بار
ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تى دواى جه‌نگی جیهانى دووه‌م، هه‌وڵی زۆریان داوه سیخوڕ له ناوه‌نده زانستییه‌كان بچێنن، ئه‌م چالاكییانه‌ش به روونى له‌كاتى جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی سۆفیه‌ت له حه‌فتا و هه‌شتاكان به روونى هه‌ستى پێ ده‌كرا.
له ناودارترین سیخوڕ له‌ناو زاناكاندا، زانای ئه‌تۆمى ئه‌ڵمانى- ئینگلیزی كلاوس فۆگس كه یه‌كێك بوو له‌و زانایانه‌ى له پڕۆژه‌ى مانهاتن بۆ دروستكردنى چه‌كى ناوه‌كی كاری ده‌كرد كه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌یه‌كه‌وه تێیدا هاوبه‌ش بوون، به‌ڵام كلاوس ته‌واوى زانیارییه‌كانى پڕۆژه‌كه‌ى دایه یه‌كێتیى سۆفیه‌ت.
ده‌زگه هه‌وڵگرییه‌كان زۆر گرنگى به‌و ژینگه‌یه ده‌ده‌ن كه زاناكان كاری تێدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیان ده‌خه‌نه لیستێكى تایبه‌تمه‌ند و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى رازیكردنیان، بۆ ئه‌مه‌ش له كۆنگره و دیداره زانستییه‌كاندا به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه هه‌میشه ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان له رێى زاناكانیانه‌وه كه به‌شداری دیدار و كۆنگره زانستییه‌كان ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان نییه لێیه‌وه زانست پێشكه‌ش بكه‌ن یان زانست فێر ببن، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه خۆیان له زانا گه‌وره‌كان نزیك بكه‌نه‌وه تا رازییان بكه‌ن كار بۆ ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانیان بكات، له‌مه‌شدا (CIA) سه‌ركه‌وتووتر بووه له ركابه‌ره‌كانى.
مارك گالیوتى لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگه‌ى پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له براگی پایته‌ختى چیك كه یه‌كێكه له راوێژكارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ده‌ڵێ رازیكردنى زاناكان كارت بۆ بكه‌ن كارێكى قورس و زۆر ئاڵۆزه، هه‌میشه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان به بابه‌تى ئاسایی و كات به‌رێكردن ده‌ست پێ ده‌كات، دواتر باسه‌كه ده‌گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ى كه خۆت ئامانجته، ئه‌مه‌ش ده‌بێت زۆر به وریایی و به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى داڕێژراوه ئه‌نجام بدرێت تا ده‌گه‌یته ئه‌و تێگه‌یشتنه كه ده‌ستت گه‌یشتووه به كلیلی تێگه‌یشتنه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ی كه كردووه‌ته ئامانج.
دانییل گۆڵدن دووپارتى ده‌كاته‌وه كه (CIA) به نهێنى ملیۆنان دۆلاری بۆ رێكخستنى دیداری زانستى له‌سه‌ر ئاستى دنیا خه‌رج كردووه به مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى زانا ئه‌تۆمییه‌كانى ئێرانى.
ده‌ڵێ ئه‌و كه‌سایه‌تی و زانایانه‌ى به‌شدارییان له دیداره‌كاندا كردووه، هیچ زانیاری‌یان نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چی روو ده‌دات، به‌ڵام كه دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه یان پێشنیازی كاركردنیان بۆ كراوه له‌گه‌ڵ (CIA) ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ببنه به‌شێك له پلانه‌كانى (CIA).
رۆژنامه‌ى گاردیان، له به‌دواداچوونه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات كه گرنگی كۆنگره‌كان به‌راورد ناكرێن به‌وه‌ى كێ براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵه، به‌ڵكو گرنگی به‌وه ده‌دات كه كێن ئه‌وانه‌ى به‌شدارییان له كۆنگره‌كه‌دا كردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌ى ئه‌و سیخوڕانه‌ى له‌ناو كۆنگره‌كه‌دا هه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌مه‌یه وای كردووه زیاتر گرنگی به كۆنگره‌كان بدرێن، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆری ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و بیانى به‌شدارییان تێدا ده‌كه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنگره زانستییانه‌ى له زانكۆكان به‌ڕێوه ده‌چن كه ئه‌گه‌ر (CIA) خۆیشی بخزێنێته ناو كۆنگره‌كه، ناتوانێت له دوو مامۆستای زانكۆی تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كه زیاتر به‌شداری پێ بكات.
هاوكات لیوا محه‌مه‌د ره‌شاد وه‌كیلی پێشتری ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری میسری ده‌ڵێ (CIA) بۆ چاندنى سیخوڕ، زۆرجار په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌سته زانستییه‌كان كه رۆڵ ببینن له سازدانى دیداری زانستى یان كێبه‌ركێی زانستى و گفتوگۆكردنى زانست له ئاستى وڵاتانى دنیادا به مه‌به‌ستى رامكردنى سیخوری نوێ.
گوتى "ئه‌مه به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له وڵاتانى عه‌ره‌بی هه‌ستى پێ ده‌كرێت و (CIA) سه‌ركه‌وتوو بووه له چاندنى سه‌تان سیخوڕ له زاناكان، له‌مه‌شدا دوو ئامانجی هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه داڕماندنى ئاستى زانستى ئه‌و وڵاته‌یه و دووه‌میان گه‌یشتنه به نهێنییه‌كانى دامه‌زراوه‌كانى ناو ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له (CIA) ده‌ڵێ ژماره‌یه‌كى زۆر له زاناكانى وڵاتانى سێیه‌م، له وڵاته‌كه‌یان دابڕاون و كار بۆ (CIA) ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێى كۆنگره ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه بووه به تایبه‌ت زانا ئێرانییه‌كان.
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانى (CIA) باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن یه‌كێك له ئه‌ندازیارانى ده‌زگه‌ى پاڵپێوه‌نانى ناوه‌ندی ئێرانی ویستوویه‌تى له وڵاته‌كه‌ى جیا ببێته‌وه، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه بووه كه درێژه به خوێندن بدات له په‌یمانگه‌ى ماساشوستسی به‌ناوبانگ (ئێم ئی ئه‌ى) (CIA)ى داواكه‌ى قبووڵ كرد، ئه‌گه‌رچی توانستى زانستى هێنده به‌رز نه‌بوو بچێت له‌و په‌یمانگه‌یه درێژه به خوێندن بدات، ئێسته ئه‌و خوێندنى دكتۆرای ته‌واو كردووه.
هاوئاهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل
شاراوه نییه كه له‌م پرسه‌دا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هاوئاهه‌نگی زۆریان هه‌یه له چاندنى زانایان وه‌ك سیخوڕ، ئه‌مه‌ش نهێنى نییه. ئه‌مه‌ش وای كردووه چاودێران بڵێن به‌رنامه‌ى (CIA) و مۆساد ته‌واوكاری یه‌كترن، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئێران و وڵاتانى عه‌ره‌بی.
شتێكى شاراوه نییه ئه‌وانه‌ى له باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، له راستیدا هه‌واڵگری (CIA) و له‌ژێر په‌رده‌ى دیپلۆماسیی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه باڵوێزخانه‌كان ببنه ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆ چاندنى سیخوڕ.
به‌گوێره‌ى زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كان كه به‌م دواییه ئاشكرا بوون، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ندێك وڵاتى عه‌ره‌بی به‌كار هێنراوه وه‌ك چه‌ترێكى دیپلۆماسی بۆ كاری چاندنى سیخوڕ.
یه‌كێك له پیاوانى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ، راوێژى به‌رده‌وام له نێوان مۆساد و (CIA) هه‌یه، بۆیه دواى ده‌ستنیشانكردنى ئامانجه‌كه، ئه‌وا هه‌ردوولایان به‌یه‌كه‌وه كۆنگره‌یه‌كی زانستى رێك ده‌خه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه پیاوێكى بازرگان ده‌دۆزنه‌وه كه لایه‌نى دارایی له خۆى بگرێت!
ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كاره‌سات ده‌خوڵقێنن
جین كوین كه له ساڵانى 1976 تا 2006 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی (CIA) كاری كردووه، ده‌ڵێ زۆرینه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى روو ده‌دن كه زۆرجار كاره‌ساتى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌كرێگیراوانه ده‌چنه ئه‌و هۆڵانه‌ى كۆنگره زانستییه‌كانیان لێ ئه‌نجام ده‌درێت، له بابه‌ته‌كه‌دا زانا نین، یانیش زانایانى ئه‌م بواره له‌سه‌ر ئاستى دنیا ژماره‌یان زۆر كه‌مه و یه‌كتر ده‌ناسن، ئه‌مه‌ش واده‌كات چاویان له‌سه‌ریان هه‌بێت.
كاتێك كه به‌كرێگیراوێك ده‌چێته كۆنگره‌یه‌ك ده‌بێت زانیاری ته‌واوى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه ناكرێت شاره‌زایه‌كى مێژوو به‌شداری كۆنگره‌یه‌كى زانایانى فیزیاى ناوه‌كى یان فیزیاى پلازما پێ بكه‌یت كه له‌سه‌ر ئاستى دنیادا بۆ خۆیان ژماره‌یان زۆر كه‌مه و یه‌كتریش ده‌ناسن.
(CIA) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام نه‌دات، په‌ناى بردووه‌ته به‌ر مامۆستایانى تایبه‌تمه‌ند بۆ سه‌رخستنى ئامانجه‌كه‌ى، هه‌ر ئه‌مه‌شه به‌شی توانا نیشتمانییه‌كان له (CIA) كه به‌شێكى زۆر نهێنییه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له زاناكان هه‌یه. ئه‌و به‌شه كاتێك وا كۆنگره‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وا داوا له‌و زانایانه ده‌كات كه به‌شداری كۆنگره‌كه ببن و هه‌موو تێچووى گه‌شته‌كه‌شیان بۆ خه‌رج ده‌كات.