سایتی پەرلەمان جەعفەر ئێمینكی وەكو سەرۆك دەناسێنێت

:: PM:02:37:15/11/2017 ‌
سایتی پەرلەمانی كوردستان لە هەواڵێكی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاری كردووە، ئەوەش لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان هەیە لەسەر دوو پرسی جیاواز.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تشرینی دووەم، لە هەواڵێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هاتووە، سەعات 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 15/11/2017، پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاساییی خولی پایزە، ساڵی چوارەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجام دا.

لە بەشێكی هەواڵەكە هاتووە، سەرەتا سەرۆكی پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی خوێندەوە كە لە چوار خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یەكەمی تایبەت بوو بە خوێندنەوەی یەكەمی هەردوو پڕۆژە یاسای هەمواری دووەمی پیادەكردنی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە (87)ی ساڵی 1979ی هەمواركراو لە هەرێم، لەگەڵ پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان-عێراق. 

ئەو هەواڵەی سایتی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە تا ئێستە بەشێوەیەكی فەرمی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە سەر كارەكەی.

لە ڕۆژی 15ـی ئەیلوول، یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی موردستان دەستی پێ‌ كردەوە دوای 23 مانگ لە كاركەوتنی.





وشە - رامیار جەواد