ئەو پێنج خۆراكە پێست لە پیربوون دەپارێزن

:: PM:02:38:15/11/2017 ‌
پیربوون كردارێكی هەمیشەییە، بەڵام دەتوانرێت هێواش بكرێتەوە و كاریگەری پیربوون كەم بكرێتەوە لەگەڵ بەكارهێنانی چارەسەری سروشتی جۆراوجۆر و خۆراك، دەتوانرێت لەكاتی ریجیم كردن كاریگەری باش لەسەر پێست و ڕووخسار دروست بكرێ و پێستتان گەنجتر دەربكەوێ، ئەگەر هاتوو پێكهاتەی خۆراكی دروست و ڤیتامین لەكاتی ریجیم كردن بخۆن،بەمەش پێست سافتر و بێپەڵە و چرچو لۆچی دەبێت، جیا لەوە كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا هۆكارێكە بۆ پیربوونی خانەكانی لەش، لە خوارەوە پێنج خۆراكتان پێ ئاشنا دەكەین، كە وا دەكەن پێستتان هەمیشە گەنجتر دەربكەوێ و پرۆسەی پیربوونی پێست زیاتر دوا بخرێ.

یەكەم:پرتەقاڵ، پرتەقاڵ بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە، كە گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی پێكهاتەی كۆلاجینی بەسوود بۆ پێست، هاوكات برین و ڕووشاوی پێست چاك دەكاتەوە و یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی دژە فشار دەدات و ڕێگە لە پیربوون دەگرێت و بڕێكی زۆر ئاو بە پێست دەدات.
 
دووەم: گێزەر،  بڕێكی زۆر پێكهاتەی بێتاكارۆتینی تێدایە كە زیانەكانی تیشكی خۆر كەم دەكاتەوە، هەروەها دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە كە چرچو لۆچی كەم دەكاتەوە كۆلاجینی پێست دابین دەكات، جیا لەوە بڕێكی زۆر ڤیتامین Aی تێدایە كە زۆر بەسوود و پێویستە بۆ پێست.

سێیەم:مۆز،  دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم،هەروەها تریپتۆپهانی ترشی ئەمینی دەگۆڕێت بۆ سەرەوتۆنین و میلاتۆنین، كە دەبنە هۆی خاوبوونەوەی لەش و نووستن باشتر دەكەن و پێست بە سافی دەهێڵنەوە.

چوارەم:سپێناخ، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین  E كە پەردەی خانەی پێست دەپارێزێت، ڕەگە ئازارەكان كەم دەكاتەوە بەم جۆرە پێست لە پیربوون دەپارێزێت، دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامین C،A ، ئە لفا لیپۆیكی ترش، پۆتاسیۆم،كارۆتینی بێتا، ئۆمێگا3، كە سەرجەمی ئەو پێكهاتە سوودی زۆر بە پێست دەگەینن.

پێنجەم: ئاڤۆگادۆ ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكیە كە چەوری سوودبەخشی تێدایە یارمەتی مژینی پێكهاتە خۆراكی و ڤیتامین و هایدریتی پێست دەدات برێكی زۆر لە ڤیتامین  C, A و زینكی تێدایە.

سەرچاوە/ healthy-life-box


وشە - ئاوات ئازاد