پاپا فڕەنسیس، رەتی دەكاتەوە كە هیچ بڕیارێك لە بارەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆناڵد ترمپ بدات، چونكە ئەوەی لە ئێستەدا بەلای ئەوەوە لە سیاسەتدا گرنگە، تەنیا بریتییە لە كاریگەریی بڕیارە سیاسییەكان لەسەر بارودۆخی هەژاران.
لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا كە رۆژنامەی "لا ریپەبڵیكا" لەگەڵی ئەنجام داوە، پاپا لەبارەی بۆچوونی خۆی لەبارەی بردنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا، رەتی كردووەتەوە كە بۆچوونی خۆی بخاتە ڕوو و هیچ حوكمێك بەسەر خەڵك و سیاسەتمەداراندا بدات، بەڵكو رای گەیاندووە كە ئەو تەنیا دەیەوێت ئاگەداری ئەو هۆكارانە بێت كە بوونەتە هۆی خراپبوونی دۆخی ژیانی هەژاران و پەراوێزخراوان.
هاوكات پاپا نیگەرانیی خۆشی بۆ رۆژنامەكە دەربڕیوە، لەبارەی دۆخی ئێستەی پەنابەر و كۆچبەران و دووپاتی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەوڵی رژد بدرێت بۆ هەمواركردنەوەی رەوشی ژیانیان.
سەرچاوە: سپوتنیك