له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێكه‌ی تایلۆر سوێفت بووه به پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبوومی ساڵی 2017، كه‌چی هێشتا به‌قه‌ده‌ر چاره‌كێكی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ساڵی 2015ی ئه‌دێلی لێ نه‌فرۆشراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی باسی میدیاكان.
"تایلۆر سوێفت" گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی 27 ساڵ، دوای سێ ساڵ سه‌رقاڵبوون به كاری كۆنسێرت و كلیپه‌وه، دوا جار بۆ ساڵی 2017 دوایین ئه‌لبوومی خۆی به ناوی "reputation" بڵاو كرده‌وه، له لایه‌ن ههوادارانییهوه به جوانترین شێوه پێشوازی لێ كرا و له چوار ڕۆژی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌یدا، زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئه‌لبومی لێ فرۆشرا، ئه‌مه‌ش وای كرد ببێته پرفرۆشترین ئه‌لبوومی ساڵی 2017.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پیشوازی و ناوبانگه زۆره‌یدا، ئه‌لبوومه‌كه‌ی تایلۆر هێشتا نه‌یتوانیوه بگاته‌وه به نیوه‌ی فرۆشتنی ئه‌لبوومی 2015ی "ئه‌دێل" هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی 29 ساڵ، كه ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی ئه‌دێل له ماوه‌ی چوار ڕۆژی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌یدا توانی زیاتر له دوو ملیۆن و 43 هه‌زار دانه‌ی لێ بفرۆشرێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی ته‌واوی ئه‌لبوومه‌كانی دنیا له 15 ساڵی ڕابردوودا.