نیشانەكانی نەخۆشی سەدەفی و پێنج چارەسەری سروشتی

:: PM:03:00:15/11/2017 ‌
نەخۆشی سەدەفی یەكێكە لە نەخۆشییە درێژ خایەنەكانی سیستەمی بەرگری كە نیشانەكانی لەسەر رووی پێست دەردەكەوێت، ئەوەش لە ئەنجامی لە ئەندازە بەدەری چالاكی سیستەمی بەرگری و ڕێژەی گەشەكردنی خانەكانی پێست دروست دەبێ و دەبێتە هۆكارێكی بەهێز بۆ دروستبوونی هەوكردن و كۆبوونەوەی نەخۆشی لە خانەكانی پێست، هۆكاری ژینگەیی و بۆماوەیی و برینداربوونی پێست و فشار و خواردنی هەندێك دەرمان، ئەمانە هەمووی هۆكارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی سەدەفی.

نیشانەكانی نەخۆشی سەدەف:
پێستی جەستە سوور دەبێتەوە و بە توێكڵێكی زیویی یان سپی دادەپۆشرێ و بەردەوام ئازار و خوران و شەقبوونی تێدا دەبێ، بە ئاسانی پێست تووشی خوێنبەربوون و قڵێشان دەبێ و سەری پەنجەكان دەڕووشێن، چەند جۆرێكیش نەخۆشی  سەدەفی بوونی هەیە.

چارەسەری سروشتی بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ ئەم نەخۆشییە یان بەكارهێنانی كرێم تەنیا بۆ هێوركردنەوە و نزیك بوونەوە لە نیشانەكانی لێرەدا پێنج  چارەسەری باوی ئەم نەخۆشییە دەخەینە ڕوو.

یەكەم: ئەو خۆراكانەی ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵیان تێدایە،  ڕیشاڵ مادەی كیمیایی زیانبەخش لە سەر پێست و ناوەوەی لەش لەناو دەبات و ڕێژەی زۆری لە برۆكلی و بەزالیا،پاقلەمەنییەكان بوونی هەیە.

دووەم: خۆراكی دەوڵەمەند بە زینك،  زینك تەندروستی پێست دەپارێزێت زیاتر لە تۆوی كەتان ، سپێناخ،پاقلە ،تۆوی كولەكەدا هەیە.

سێیەم: بەكارهێنانی زەیتی رووەكی،  بەكارهێنانی زەیت ڕێگە لە نیشانە خراپەكانی نەخۆشی سەدەفی دەگرێت یارمەتی پێست دەدات بە شێداری بمێنێتەوە، بە بەكارهێنانی كەرەی شێیی خاو، ڕۆنی گوێزی هیند یان هەر ڕۆنێكی تر كە ببێتە هۆی نەرم كردنەوە و شێدار كردنەوەی پێست.
كەوچكێك چا ڕۆنی گوێز هیند تێكەڵ بكە لەگەڵ سێ دڵۆپ ڕۆنی بۆندار وەكو لاڤێندەر، سێ دڵۆپ ڕۆنی بخوور، دواتر ڕۆژانە دوو تا سێ جار لەو شوێنەی بدەن كە نیشانەی نەخۆشی سەدەفی لێ دەركەوتووە.

چوارەم: ڤیتامین D ، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەوبارەوە ئەنجام دراون، ڤیتامین D كاریگەری نەخۆشی سەدەفی كەم دەكاتەوە و خانەكانی لەش هێواش دەكاتەوە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات ، هەروەها نیشانەكانی نەخۆشی سەدەف و هەوكردن هێور دەكاتەوە.

پێنجەم:گژوگیای بەهێزكەر، هەندێك گژوگیای سروشتی بەسوود هەیە كە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی سەدەف دەكات وەكو: پرۆبیۆتیكس 50 بلیۆن یەكەی هەرسكردنی كە یارمەتی هەرسكردن و بەرگری دژ بەخۆری هەیە، ئەستریی شیر( شیری رووەكە دڕكاوییەكان) نەخۆشی سەدەف كەم دەكاتەوە ئەویش بە بەكارهێنانی 250 ملیگرام سێ جار لە رۆژیكدا كە گەشەكردنی خانەكان رادەگرێ‌ و یارمەتی لابردنی ژەهری جگەر دەدات. 

سەرچاوە/ healthy-life-box


وشە - ئاوات ئازاد