كێ هه‌یه بتوانێ ده‌ستبه‌رداری تامی چۆكلێت بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پڕه له چه‌ندان جۆر چه‌وری و كالیۆری؟ كێ هه‌یه هه‌ر جاره كه دانه‌یه‌كی خواردووه، ترسی نه‌بووبێ، چونكه ده‌زانێ چه‌ورییه‌كه‌ی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ڵێ خه‌متان نه‌بێ، نه‌وه‌ك زیان، به‌ڵكو قازانجی زۆریشی بۆ دڵ هه‌یه.
زانایانی به‌شی ته‌ندروستیی دڵ و سییه‌كان و خوێن له زانكۆی بۆستن له ئه‌مه‌ریكا به شیكردنه‌وه له‌سه‌ر پێنج هه‌زار كه‌س كه ته‌مه‌نیا له نێوان 25 بۆ 93 ساڵ بووه و هه‌موو به‌شداربوانیش له‌وانه‌ن كه زۆر چۆكلێت ده‌خۆن، ئاشكرا بووه، ئه‌وان به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه، كێشه‌كانی نه‌خۆشیی دڵیان له خه‌ڵكی تر كه‌متره.
خواردنی چۆكلێت به‌و مه‌رجه‌ی زۆر نه‌بێ، جۆرێكی مه‌ترسیداری شڵه‌ژانی ترپه‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه. جارێك تا سێ جار ئه‌گه‌ر مانگانه چۆكلێت بخۆی، مه‌ترسیی شڵه‌ژانی ترپه‌ی دڵ كه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه كوشنده‌كان، كه‌م ده‌كاته‌وه، وه‌ك توێژه‌رانی ئه‌و ڕاپۆرته ئاماژه‌یان پێ كردووه.
لای خۆیه‌وه، ئیلیزابێس مۆستۆفسكی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی توێژه‌ران كه مامۆستایه له كۆلێژی ته‌ندروستیی گشتی له زانكۆی هارڤارد له ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، خواردنی چۆكلێت به شێوه‌یه‌ك كه زێده‌ڕۆیی تێدا نه‌كرێ، سوودی زۆر به دڵ ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌و جۆره دڵ له‌رزینه‌ی توێژینه‌وه‌كه باسی ده‌كات، مه‌ترسییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر گیانی تووشبووانی دروست ده‌كات، هۆكاری ئه‌وه‌ی چۆكلێت ده‌بێته چاره‌سه‌ر، ئه‌و ڕێژه‌ی كاكاوهیه كه تێیدایه، چونكه كاكاو چالاكیی دڵ باشتر ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری له پێكهاته‌كانی "فلافانول" تێدایه كه دژه هه‌وكردنه‌وه و ئۆكسانی ده‌ماره‌كانه.
دامه‌زراوه‌ی دڵی ئه‌مه‌ریكی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س ته‌نیا له وڵاته‌كه‌یان تووشی دڵ له‌رزین بوون له‌و جۆره مه‌ترسیداره‌ی توێژینه‌وه‌كه كاری له‌سه‌ر كردووه.