دواى وازهێنانى سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان، سعوودیه له ده‌رگه‌یه‌كى فراوانه‌وه چووه‌ته ناو به‌ره‌یه‌كى فراوانى تری شه‌ڕ دژى حزبوڵا، بۆ ئه‌مه‌ش سعوودیه هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ی دژى حزبوڵاده‌ستپێكردووه، به تایبه‌ت لێدوانه‌كانى سامر سوبهان وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت و عادل جبیر وه‌زیرى ده‌ره‌وه كه رای گه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ى رێ نادات به‌یرووت ببێته سه‌رچاوه‌ی ئازار بۆ سعوودیه. له به‌رامبه‌ریشدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رای گه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌كانى سعوودیه له باره‌ى گه‌رده‌لوولی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژى وڵاته‌كه‌ى ناڕاسته و بنه‌ماى نییه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا كه ماوه‌ى 18 ساڵه سه‌ركرده‌ى حزبوڵایه و شاره‌زایه‌كى سیاسی و سه‌ربازی قووڵى هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كرد په‌رچه‌كرداری توندى به‌رامبه‌ر به سعوودیه نه‌بێت.
له‌م راپۆرته‌دا پێنج هۆكار ده‌ستنیشان كراون كه وا ده‌كه‌ن ببنه رێگر له‌به‌رده‌م سعوودیه بۆ چوونه ناو شه‌ڕێكى تر له دژى حزبوڵا.
یه‌كه‌م: ته‌نگژه‌ى دارایی.. كێ تێچووی جه‌نگ دابین ده‌كات؟
كردنه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌كى تر‌ى جه‌نگ تێچووى ئابووری زۆری پێویسته، به تایبه‌ت سعوودیه له پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تى عه‌ره‌بی دژى یه‌مه‌ن، به‌گوێره‌ى شاره‌زایان بایی هێنده خه‌رجی كردووه كه تا 10 ساڵى تر خۆى له قه‌ره‌ى شه‌ڕ نه‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رنج راكێشانه ناونانى محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه به سه‌ركرده‌ى گه‌رده‌لوولی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى لبنان، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و نازناوانه‌ى رۆژانه بۆ ئه‌میره گه‌نجه‌كه‌ى سعوودیه داده‌تاشێت.
ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى ئه‌و گه‌رده‌لووله پێویستى پێیه‌تى هه‌ندێك بوێری سیاسییه تا بڕیاری جه‌نگه‌كه بدات، چونكه خه‌زێنه‌ى سعوودیه كه چه‌ندان ملیار دۆلاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌هۆى تێكدانى پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لبنان له پێشكه‌شكردنى هاوكاری، به‌ڵام چوونه ناو جه‌نگ چه‌ندانجاره‌ى ئه‌و ملیاره دۆلاره‌ى تێدا خه‌رج ده‌كرێت كه كۆتاكه‌شی دیار نییه كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت و كه‌ى كۆتای دێت. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌وه‌یه كه له یه‌مه‌ن روو ده‌دات و شه‌ڕ له قۆناغی دووه‌میدایه كه چووه‌ته قۆناغێكى نه‌ویستراو و ناتوانرێت به ئاسانى كۆتای پێ بهێنرێت به هۆى ئه‌وه‌ى حووسییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سعوودیه ناتوانێت به ئاسانى پاشه‌كشه بكات، هاوكات نایه‌وێت ئاڵاى خۆ به‌ده‌سته‌وه دانیش هه‌ڵدات كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جه‌نگه ئه‌نجامى ده‌دات له ئابووری ئه‌و وڵاته‌ى داچۆڕیوه.
ئه‌گه‌رچى سعوودیه له ئاستى ناوخۆیدا سیاسه‌تى ده‌ست پێوه‌گرتن پێڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا ده‌ركه‌وتووه 79 ملیار دۆلار كورتهێنانى له بودجه‌دا هه‌بووه، ئه‌م كورتهێنان و زیانه له بودجه‌دا هۆكارگه‌لى زۆر هه‌یه، له‌وانه دابه‌زینى نرخی نه‌وت كه 50%ى ئابووری وڵات پێكده‌هێنێت.
جگه له‌مه له ده‌ره‌ئه‌نجامى گرتنی ئه‌میره‌كانى وڵات، بۆرسه‌كانى سعوودیه به به‌هاى 17 ملیار دۆلار زیانیان كردووه كه ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیومی زه‌به‌لاح كه بوجه‌ى 500 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه.
هه‌موو ئه‌مانه رووبه‌ڕووى یه‌ك پرسیارمان ده‌كاته‌وه، ئابووری سعوودیه به‌رگه‌ى شه‌ڕێكى تر ده‌گرێت؟
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكوومه‌تى سعوودیه تا ئێسته ئاماده نییه زیانه گیانى و سه‌ربازییه‌كانى له جه‌نگی دژ به یه‌مه‌ن رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ى گه‌رده‌لوولی یه‌كلاكه‌ره‌وه كه به‌راورد كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تى به‌ریتانیا بۆ سه‌ر لیبیا و ماوه‌ى شه‌ش مانگی خایاند به به‌كارهێنانى 30 فڕۆكه‌ى جه‌نگی، 315 ملیۆن دۆلار خه‌رجی بووه، له به‌رامبه‌ردا سعوودیه له‌م جه‌نگه‌دا 100 فڕۆكه‌ى جه‌نگی به‌كار ده‌هێنێت، به‌گوێره‌ى ئاژانسێكى فڕه‌نسی سعوودیه له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا ته‌نیا خه‌رجی فڕۆكه‌كانى 175 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه جگه له خه‌رجی هێزه‌كانى وشكانى. جگه له‌مه‌ش شه‌ڕه‌كه پێى ناوه‌ته مانگی شه‌شه‌می و زیانى به ئابووری سعوودیه و ئه‌بوزه‌بی گه‌یاندووه.
ئه‌گه‌ر له دیوه سیاسییه‌كه‌ى خوێندنه‌وه‌ى بۆ شه‌ڕى ریاز دژ به حووسییه‌كان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا حوسیییه‌كان شكستیان نه‌هێناوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری سه‌نعا گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر سعوودیه به‌ره‌یه‌كى تر‌ى شه‌ڕ له لبنان بكاته‌وه، ئه‌وا لێى داواكراوه كه ده‌بێت سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازی یان سیاسی به‌سه‌ر حزبوڵا تۆمار بكات كه خاوه‌نى مێژوویه‌كى درێژه له به‌رگریكردن دژى ئیسرائیل.
دووه‌م: یه‌كگرتنى حزبه‌كانى لبنان دژى ریاز
فراكسیۆنى موسته‌قبه‌ل كه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، داوا له سعوودیه ده‌كات رێ به گه‌ڕانه‌وه‌ى حه‌ریری بدات بۆ وڵاته‌كه‌ی.
كاتێك كه سعوودیه هه‌وڵیدا ته‌نگژه‌یه‌ك له دژى حزبوڵا بخوڵقێنێت تا چه‌كی پێ دابنێت، بانگهێشتى سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنانى كرد، به‌سه‌ریدا وازهێنانى حه‌ریری لێكه‌وته‌وه كه له ریاز بڕیاره‌كه‌ى راگه‌یاند كه رێ نادات ئێران ده‌ست له كاروباری ناوچه‌كه به تایبه‌ت لبنان وه‌ربدات و ره‌خنه‌ى توندى له حزبوڵای لبنانى گرت، له‌مه‌شدا پلانى ریاز سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد شه‌قامی لبنانى بورووژێت و به دوایدا حزبه سوننه‌كانیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ى ورووژان و پشتى حه‌ریرییان گرت، ئه‌گه‌رچى پێشتر ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێى ده‌گرت كه رێى به حزبوڵا داوه ركێفی خۆى به‌سه‌ر بڕیاری ناوه‌خۆى لبنان بسه‌پێنێت له رێى رێككه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كه سازشی زۆری بۆ حزبوڵا كرد. به‌ڵام دۆخه‌كه ئێسته گۆڕانكاری زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه ئه‌گه‌رچى ریاز لاى وایه له قۆناغی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وت به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارته عه‌ره‌بییه‌كان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ى ئێرانى، به‌ڵام ئه‌مه درێژه‌ى نه‌كێشا و لایه‌نه‌كان بۆچوونیان گۆڕا دواى ئه‌وه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا قسه‌ى كرد.
له په‌یامێكى تۆماركراوى ته‌له‌ڤزیۆنى، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتى حزبوڵا له جیاتى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه بداته‌وه كه حه‌ریری ئاراسته‌ى كردبوون، به‌ڵكو به پرسیاری ئه‌وه‌ى ئایا هه‌نگاوى داهاتووى حه‌ریری چییه؟ ئایا رێى پێ ده‌درێت بگه‌ڕێته‌وه لبنان یان نا؟ ئه‌مه‌ش قورسترین پرسیار بوو رووبه‌ڕووى ره‌وتى سوننه‌كان بووه‌وه.
نه‌سروڵا گوتی "كه هێرش ناكاته سه‌ر سعوودیه، داواشی له لبنانییه‌كان كرد كه ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى وڵات". به‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه‌ى گه‌یانده شه‌قامی لبنانى كه سعوودیه سه‌رۆكه‌كه‌یانى رفاندووه.
دواى په‌یامه‌كه‌ى نه‌سروڵا، ناوخۆی لبنان هه‌وڵى خۆ كۆكردنه‌وه بوون، له‌وانه فوئاد سه‌نیوره سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتری لبنان كه هه‌رزوو پاشگه‌ز بووه‌وه له‌و لێدوانانه‌ى دژى حزبوڵا و ئێران رای گه‌یاندبوو. سه‌نیوره هه‌رزوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له‌ى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى مسته‌قبه‌لی په‌رله‌مانى ئه‌نجامدا و به‌یانننامه‌یه‌كى ده‌ركرد و وه‌ك چه‌تری سوننه‌كان خۆی نیشاندا و به‌ره‌و رووى سعوودیه وه‌ستایه‌وه، هاوكات میشال عون سه‌رۆك كۆمار‌و حزبوڵا و ره‌وتى ئه‌مه‌ل كه بنكه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ری شیعه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌وتى نیشتمانى ئازاد كه بنكه‌یه‌كى مه‌سیحی هه‌یه، داواكارییه‌كیان یه‌كخست و داوایان له سعوودیه كرد رێز له شه‌رعیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى لبنان بگرێت و سه‌رۆكه‌كه‌شی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكه‌ن و دووپاتیان كرده‌وه كه حه‌ریری لاى ئه‌وان هێشتا سه‌رۆك وه‌زیرانه.
سێیه‌م: هاوپه‌یمانى عه‌ره‌ب خۆى له شه‌ڕێكى تر وه‌رنادات
ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تى سعوودیه سه‌ركردایه‌تى ده‌كات له شه‌ڕى دژ به یه‌مه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ى چوونه ناو لیستى تیرۆری له‌سه‌ره. ئه‌و كاته‌ى سعوودیه ویستى ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازی دژى یه‌مه‌ن بكات و شه‌ڕى حووسییه‌كان بكات له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌بد ره‌بۆ مه‌نسووری سه‌رۆكی شه‌رعی بۆ یه‌مه‌نى داگیركراو، پشتگیری نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى عه‌ره‌بی هه‌بوو كه دواتر له‌گه‌ڵ نۆ وڵاتى عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانییه‌تیان پێكهێنا.
به سه‌ركردایه‌تى محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعوودیه هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه له ژێر ناوى گه‌رده‌لوولی یه‌كلاكه‌ره‌وه راگه‌یه‌نرا و قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو كرد، به‌ڵام ئێسته وه‌ستاوه و چاوه‌ڕوانی كرده‌وه‌گه‌لى ئه‌مه‌ل ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چی به‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌دا هات؟
به‌شداریكردنى میسر له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره كه نابێت هێز بۆ ده‌ره‌وه‌ى میسر بجووڵێنرێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانى له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش ره‌زامه‌ندى هه‌بێت ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بێت.
به‌ڵام سیسی سه‌رۆكى میسر رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى به هێزى ئاسمانى و چوار یه‌ختى جه‌نگی به‌شداری ده‌كات بۆ رێگه‌گرتن له گه‌یشتنى هاوكاری له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ حووسییه‌كان، به‌مه‌ش رووبه‌ڕووى ئێران ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاری هه‌ڵكشان بدات، بۆیه پێده‌چێت سیسی نه‌توانێت هێزى تر ره‌وانه بكات ئه‌گه‌ر سعوودیه بڕیاری هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ دژى نه‌سروڵا رابگه‌یه‌نێت، بۆیه پێش چه‌ند رۆژێك رای گه‌یاند كه دژى لێدوانى سه‌ربازییه بۆ سه‌ر ئێران و حزبوڵا، گوتى "نامانه‌وێت به‌ریه‌ك كه‌وتنى زیاتر له ناوچه‌كه رووبدات".
بۆیه تا ئێسته میسر كه‌مترین زیانى كردووه له جه‌نگی یه‌مه‌ن و یه‌ك سه‌ربازیشی نه‌كوژراوه، هاوكات ئیمارات بڕیاری پاشه‌كشه بكات له‌و جه‌نگه به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانیدا هاتووه، قه‌ته‌ڕیش راسته‌وخۆ له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه دواى گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ری.
هه‌رچى سوودان و مه‌غریب و به‌حرێن و ئه‌ردن، زیانه سه‌ربازی و مرۆیییه‌كانیان ئاشكرا كرد، بۆیه ترسی هاوپه‌یمانان ته‌نیا زیانه‌كان نین كه نیگه‌رانى كردبن، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نگژه مرۆیییه له ده‌رئه‌نجامى موشه‌كبارانكردنى هه‌ڕه‌مه‌كییه بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنشینه‌كانی یه‌مه‌نى گرتووه‌ته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونى نه‌خۆشی و په‌تا كه ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه رێ ناده‌ن هاوكارییه‌كان به خه‌ڵكه‌كه‌ش بگات.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا شاندێكى تایبه‌تمه‌ند راوانه‌ی ناوچه‌كه بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانى جه‌نگ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌ركۆنه‌ى سعوودیه بكرێت، ئه‌وا هه‌موو وڵاتانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش كه چه‌كی به سعوودیه داوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌كاته‌وه له جه‌نگی لبنان، بۆیه پرسیار ئه‌وه‌یه سعوودیه چۆن ده‌توانێت هاوپه‌یمانه‌كانى رازی بكات به رێگه‌دان به جه‌نگێكی تر له ناوچه‌كه‌دا؟
چواره‌م: تووڕه‌یی خانه‌واده‌ى ده‌سه‌ڵاتدار له پادشا
پێده‌چێ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنیشینى سعوودیه ركابه‌ر و دوژمنه ناوخۆیییه‌كانى له‌كۆڵ بووبێته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كان بێت كه رێ نه‌دات سعوودیه جه‌نگی دژى حزبوڵا رابگه‌یه‌نێت، چونكه كاته‌كه‌ى خراپه به تایبه‌ت كه كۆمه‌ڵێك ئه‌میر به‌ند كراون و هێشتا هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی كۆتای نه‌هاتووه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندان كه‌سایه‌تى و پیاوانى كار گیراون.
دوور له پرسی گه‌نده‌ڵى، پێده‌چێ سه‌رده‌مى نوێ له سعوودیه كه خانه‌واده‌ى ده‌سه‌ڵاتدار به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه سه‌ره‌تاكه‌ى به رێخۆشكردن بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ستى پێكرد ببێته جێ‌نشین به لادانى محه‌مه‌د بن نایف له جێنشینى، سه‌رده‌مێكى ئاڵۆز بێت به تایبه‌ت كاتێك ئه‌میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵی ملیاردێر داوای ئازادكردنى بن نایفی كردبوو كه ئاشكرای كرد له ژێر مانه‌وه‌ى زۆره‌ملێدایه.
ئه‌م داوایه و داواى هه‌ندێ ئه‌میری تر‌ى گه‌نج وایكرد پادشاى سعوودیه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ناو خانه‌واده‌ى پادشا دژ به‌وانه‌ى دژی دانانى پادشاى نوێ ده‌وه‌ستنه‌وه، سعوودیه ناچار بكات له‌م قۆناغه‌دا هیچ هه‌ڵكشانێك دژى ئێران نه‌گرێته‌به‌ر تا ئه‌و كاته‌ى كوڕه‌كه‌ى به فه‌رمى ده‌بێته پادشا.
پێنجه‌م: پێده‌چێ ئه‌مه‌ریكا مكوڕ نه‌بێت دژ به ئێران
دواى هه‌فته‌یه‌ك له وازهێنانى حه‌ریری تائێسته ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند كه حه‌ریری هاوبه‌شێكى به‌هێزی ئه‌مه‌ریكایه، هۆشیداریشیدا له هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى به وه‌كاله‌ت له لبنان.
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌مه‌ریكا دژى خواستى سعوودیه‌یه، هاوكات وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى له ئاماده‌كاری ته‌واودایه بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی دژ ئێران، به‌ڵام روونى نه‌كردووه كه ئاماده‌یه هاوبه‌شی ریاز بكات له‌و شه‌ڕه‌دا یان نا.
پێده‌چێ واشنتن رژد نه‌بێت له هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى راسته‌وخۆ دژى ئێران، هاوكات بۆ خاتری سعوودیه‌ش ناچێته ناو جه‌نگ، چونكه رازیكردنى ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ چوونه ناو جه‌نگێكى تر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاسان نییه. جگه له‌مه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ ئاماده‌كاری شه‌ڕ كه وه‌ك باوه پێشتر ئه‌نجام دراون، ته‌نانه‌ت تا ئێسته سوپاى پاسدارانى نه‌خستووه‌ته ناو لیستى تیرۆر، هیچ رێوشوێنێكیشی دژى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمه‌ییه‌كه نه‌گرتووه‌ته‌وه به‌ر ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت رای گه‌یاندووه كه سزاى زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئێران.
جگه له هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له سعوودیه كرد كه دۆسیه‌ى حه‌ریری ده‌باته ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی روون نه‌كرێته‌وه كه چی روو ده‌دات، هه‌روه‌ها فڕه‌نسا رای گه‌یاند پێویسته چاره‌سه‌رێكى سیاسی خێرا بۆ دۆخى لبنان بكرێت، ئه‌م بۆچوونانه پێده‌چێت خه‌ونى سعوودییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر حزبوڵا له‌ناو ببات.