وێنەكان ببینە.. لە كۆیە خوێندكارێكی زانكۆ خۆی كوشت
ئەمڕۆ چوارشەم 15ی تشرینی دووەم، شۆرش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناو كۆیە هاووڵاتییەك بەناوی (هاوڕێ محەمەد شێخە)، كە لەدایكبووی ساڵی ۱۹۹٨ و خویندكاری زانكۆیە، خۆی كوشت.
زیاتر گوتی، هاووڵاتییەكە دانیشتووی كۆیەیە و بەچەك لە ناو ئۆتۆمبێلی باوكی لە شەقامێكی چۆڵدا گولەیەك بەسەر دڵی خویەوە دەنیت و خوی دەكوژێت. ڕوونی كردەوە كە تا ئێستە هۆكارەكەی ڕوون نییە، بەڵام لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە بۆ ئەوەی هۆكاری خۆكوشتنی ئەو خوێندكارە بزانرێت.
وشە -
سهرخێڵ هاشم