به پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى سه‌نته‌رى چاوى جیهانى به‌ڕیتانى، له جیهاندا ڕۆژانه نزیكه‌ى 6.13 ملیۆن كەس هاوێنه‌ی ڕەنگاوڕەنگ بۆ گۆڕینی ڕەنگی چاوەكانیان بەكار دێنن، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی جۆری هاوێنه‌كان تەندروست نین بۆ چاو و زیانیان دەبێت ئەگەر بە شێوەیەكی تەندروست بەكار نەهێنرێت، هه‌ندێك جاریش بووه‌ته هۆى كوێربوونیان.
بەكارهێنانی هاوێنه‌ی ناته‌ندروستى چاو دەبێتە هۆی پیسبوونی چاوەكان بە بەكتریا چاو، باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە بەكارهێنانی هاوێنه‌ی دەستكرد.
ئه‌و خانمانه‌ى زۆرترین كات په‌نا ده‌به‌ن بۆ هاوێنه و گۆڕینى ڕه‌نگى چاویان، پێویسته ئاگه‌دارى سێ كات بن و له‌م كاته‌ى خواره‌وه‌دا هه‌رگیز به‌كاری نه‌هێنن:
یه‌كه‌م/ ئەوكاتەی تووشی هەڵامەت بوویت یان هەستیاریت بۆ خۆڵ له چاوه‌كان هەبوو، ئەوە هاوێنه بۆ چاوەكانت بەكارمەهێنە.
دووه‌م/ ئەوكاتەی دەچیت بۆ گەرماو یان بۆ مەلەكردن بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوێنه لە چاوەكانتدا بێت.
سێیه‌م/ ئەو كاتەی چاوەكانت دادەخەیت و ده‌خه‌وى ئەوە عەدەسە ڕێگر دەبێت لەوەی ئۆكسجین بگاتە گلێنەی چاوەكانت و ئەمەش گلێنە بریندار دەكات یان دەبێتە هۆی هەوكردنی بەكتریایی چاو و كار لە توانای بینایی دەكات و بە هۆیەوە دوای هەستان لەخەو لێكردنەوەی عەدەسەكە لە چاو ئاسان نابێت و ئازارى گلێنه‌ت ده‌دات.