گۆرانیبێژى ناسراوى كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان عه‌زیز وه‌یسى كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات و له‌م ڕۆژانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسى ده‌رباه‌ى كاره نوێیه‌كه‌ى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "شنه‌ى شه‌ماڵ ناوى نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانیمه و به شێوازێكى نوێ و مۆدێرن كارى كلیپ و تۆماركردنمان بۆ كردووه، ئه‌و گۆرانییه له تێكستى عادل كیمانییه و ئاوازى فۆلكلۆرى كوردییه و كارى دابه‌شكردنى میوزیكى له لایه‌ن داود ئیمانییه‌وه جێبه‌جێ كراوه و كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى له لایه‌ن په‌یام زه‌مانى كارى بۆ كراوه".
زیاتر گوتى: "ئه‌و گۆرانییه‌م له‌به‌ر بارودۆخى ئێسته‌ى كوردستان دواخستبوو، ئێسته سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه و له ڕۆژانى داهاتوو بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه، جگه له‌و گۆرانییه كه كچێكى جوان و سه‌رنجڕاكێش به‌شدارى تێدا ده‌كات و سه‌ما ده‌كات چه‌ندین گۆرانى ترم ئاماده‌ن كه 28 تا 29 گۆرانین، كلیپێكى تر‌ى تازه‌م ئاماده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن كارى كلیپى بۆ كراوه و بۆ مانگى كریسمس بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه".
عه‌زیز وه‌یسى به گۆرانیبێژى هه‌ڵپه‌ركێ ناوبانگى ده‌ركردووه و خاوه‌نى چه‌ندین كلیپ و گۆرانى بڵاو كراوه‌ى هه‌ڵپه‌ركێیه، ئه‌و كچانه‌ى به‌شدارى كلیپه‌كانى ده‌كه‌ن بۆ به ناو بانگ و ده‌ركه‌وتنیان خۆیان به ئاره‌زووى خۆیان بێ به‌رامبه‌ر به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و وێنه‌ى تایبه‌تى خۆیان ده‌نێرن بۆیان و ئه‌وانیش وێنه‌ى گونجاوترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ ئه‌مجاره‌ش ئه‌م كچه‌ى هه‌ڵبژاردووه وێنه‌كى بۆ "وشه" ناردووه.
عەزیز وەیسی له ساڵى ١٩٦٨ له‌دایك بووه، گۆرانیبێژی ناودارى شاییخوێنی کوردە، لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ئێسته دانیشتووی جوانڕۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستانە، ماوه‌یه‌كى زۆره له ڕاگه‌یاندنه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ به‌رهه‌مێكى نوێى نه‌بووه.
بە یەكێك لە چالاكترین گۆرانیبێژەكانی كورد دادەنرێت، هەمیشە لە جەژن و بۆنەكاندا لە رۆژێكدا چەند ئاهەنگێك دەكات. ماوەیەكی زۆر بوو بێدەنگ بوو، چالاكییەكانی وەستاندبوو، خۆی دەڵێت بەهۆی بارودۆخی خراپی كوردستانەوە بووە: "ناكرێت لە ماڵێكدا شەهیدی دەستی داعش هەبێت، ئێمەش گۆرانی بڵێین و هەڵپەڕین، چونكە گۆرانی لە خۆشی‌دا دەگوترێ".
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى