كچه كورد توانی سەرنجی ڕژنامەنوسێكی سویدی بۆ خۆی ڕابكێشێت و بەو هۆیەوە ئەم ڕۆژنامە نووسە سەردانی كوردستانی كرد و كتێبێكی لەبارەی ئەم خانمە و كوردستان نوسیووە.
چیڕۆكی ئەم خانمە و ڕۆژنامەنووسە سویدیەكە لەوێووە دەست پێ دەكات كاتێك ئەم پیاوە (شەیما)ی لە خانەیەكی بە ساڵاچووان بینیووە و كە خولێكی هاوینەی گوتووهتەوە و یارمەتی بە ساڵاچوەكانی داوە، ئهم جۆره ههڵوێستهى شهیما دهبێته جێى سهرنجى ئهو ڕۆژنامهنووسه.
ئەو كتێبەی ئەم ڕۆژنامەنووسە لەسەر خانمانی كورد نووسیوویەتی بەناوی: (Att riskera allt- Feminism i Kurdistan) ەیەوە و ساڵی 2017 لە چاپ درا و باسی ڕۆڵی خانمان دەكات لە هەرێمی كوردستاندا.
شەیما خەڵكی سلێمانییە و تەمەنی 23 ساڵە لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە درەوەی وڵات كردووە و ماوەی نۆ ساڵە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبەن، ستایل و دەركەوتنی ئەم خانمە بووهتە مایەی سەرنجڕاكێشانی ئەم ڕۆژنامەنووسە سویدییە.