هونەرمەندى لاو ئیبراهیم میرە، كارى نوێى دوو بەرهەمی تهواو كردووه و بڕیاره بهم نزیكانه بڵاوى بكاتهوه، ئێستهش سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپێکیترە لە ژێر ناونیشانی (ناشێ وەختی سەفەر بێت).
هونەرمەند ئیبراهیم میرە لە پێگهى تایبهتى خۆی له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك ئاماژهى به كارهكانى كردووه ونووسیوهتى: "ئێسته سەرقاڵی کلیپکردنی بەرهەمێکی ترم بەناوی (ناشێ وەختی سەفەر بێت)، ئەم بەرهەمە ئاوازی (ئارام عەبدوڵا)یە، کاری میوزیکی لە وڵاتی کەنەدا لەلایەن (ئالان پشکۆ) وە بۆ ئەنجام دەدرێت، به خۆشحاڵییهوه كارى ههر دوو کلیپی نوێم بە ناوەکانی (سلێمانی) کە ئاوازی کاروان عوسمانە و هۆنراوەی سیروان حەمەڕەشیدە، بەرهەمی دووەمی بەناوی (وەی لێ)یە، ئاواز و هۆنراوەی فۆلکلۆرە، (هیوا ئەحمەد) کاری وێنەگرتنی بۆ هەردوو بەرهەمەکە کردووە، لە ستۆدیۆی ئەسەر لە شاری لەندەن کاری تۆمارکردنیان بۆ کراوە، به كۆتا هاتووه".
زیاتر دهڵێت :"ئەگەرچی لە دەرەوەی وڵات دەژیم، بەڵام ئەمە نەبووهتە ڕێگر لە کاری هونەریم، کاری زۆرم لەلا گرنگ نەبووە بەڵکو هەوڵم داوە کارەکانم پووخت بن نەک زۆربن، هیوادارم کارەکانم بۆ کەمێکیش بێت خزمەت بە هونەری کوردی بکات و بتوانم چەند ساتێکیش بێت بە بەرهەمەکانم مێشکی ماندووی خەڵکی وڵاتەکەم ئارام بکەمەوە".
ئیبراهیم میرە لە ساڵی ١٩٧١ لە گەڕەکی سەرکارێز لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، بۆ ماوەی ١٨ ساڵە لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەڕیتانیا نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ تیپی مۆسیقای کۆڤان دەستی بە کاری هونەری کردووە، ئێستهش سەرقاڵی کلیپێکی ترە بەناوی (ناشێ وەختی سەفەر بێت).