سەندیکای هونه‌رمه‌ندانى وڵاتى میسر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م، بڕیاری داوە کە ڕێگە بە گۆرانیبێژ شیرین عەبدولوەهاب نەدرێت چیتر له ناوه‌وه‌ى وڵات گۆرانی بڵێت، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لە بەیرووتى پایته‌ختى لبنان سووكایه‌تى به‌رامبه‌ر به پیرۆزى میسڕ كردووه.
بە گوێرەى هه‌واڵه‌كه‌ى ماڵپەڕی "skynews" بڵاوی کردووەتەوە، سەندیکاکە بڕیاری داوە کە ئەم گۆرانیبێژە بخاتە بەر لێپرسینەوەی لیژنەی سەندیکاکە و ڕێگەی پێ نەدات لە ئاهەنگەکاندا له‌ناوه‌ى وه‌ى وڵات گۆرانی بڵێت.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو هونه‌رمه‌ندى ناودارى عه‌ره‌بى "شیرن"، لە ئاهەنگێكى وڵاتى لبنان یەکێك لە ئامادەبووان داوای لە شیرین کردووە کە گۆرانی "ئاوی نیلت نەخواردووەتەوە" بڵێت کە گۆرانییەکە تایبەتە بە ڕووباری نیل و جوانی میسڕ، لە وەڵامدا شیرین به گاڵته‌جارییه‌وه ده‌ڵێت: "واز له نیل بێنه دواى تووشی نەخۆشی بەلهارسیات دەکات".
لە ساڵی 1914دا بۆ یەكەمجار نەخۆشی (بەلهارسیا) دۆزرایەوە كە هۆكاری سەرەكی میكڕۆبێكە بەهۆی میزكردنەوە دەچێتە ئاوەوە و كەسێك لەو ئاوە خۆی بشوات تووش دەبێت.
ڕووباری نیل، ڕووبارێکی گەورەیە لە باکوری خۆرهەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکورە، ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: (تانزانیا، ئۆگاندا، ڕواندا، بوڕوندی، کۆنگۆ، کینیا، ئیتیۆپیا، ئێریتریا، سوودانی باشوور، سوودان و میسڕ)، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له وڵاتى میسڕ دانیشتوانێكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕوباره ده‌ژین، ئاوه‌كه پیس بووه و لایه‌نى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته هۆشداریان داوه له‌وه‌ى به خواردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه ڕه‌نگه مرۆڤ تووشى نه‌خۆشى بەلهارسیا بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه "شیرین" تووشی ئەم حاڵەتانە بووە و بە خراپی وەڵامدانەوەی هەبووە بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى و هێرش بكاته سه‌ر پیرۆزى وڵاتان، به هه‌مان شێوه‌ش ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته لە توونس هەڵسوکەوتێکی کرد کە خەڵکی توونسی تووڕە کرد و داوایان كردووه چى تر نه‌یه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژێکی ناودارى میسڕییە، له ساڵی ١٩٨٠ لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ لەدایك بووە، ساڵی ٢٠٠٢ دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەنی چەند ئەلبووم و گۆرانی و کلیپێكە و هەوادارێکی زۆری هەیە.