وردبوونەوە لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم دەست پێ دەكات

:: PM:10:53:15/11/2017 ‌

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رای دەگەیەنێت كە رێوشوێنەكانی وردبوونەوە لە تۆماری ناوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە، دووپاتی كردەوە كە دوای تەواوبوونی وردبوونەوەكە، حكوومەتی ئیتیحادی پابەندە بە دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

سەعد حەدیسی گوتەبێژ بەناوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە دەست كراوە بە وردبوونەوە بۆ ناوی فەرمانبەران و ژمارەیان و ئەو مووچەشی وەری دەگرن بۆ مسۆگەری دیودەری زیاتر و ئەو رێوشوێنانە لە هەموو فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێم دێتە جێبەجێكردن.  

حەدیسی دووپاتی كردەوە كە هەموو ئەو پرسانەی پێوەستن بە سامانە سروسشتییەكان لە عێراق پرسی سەروەرین و حكوومەتی هەرێم مافی ئەوەی نییە تاكلایەنە دەستیان تیادا وەربدات لەوانە گرێبەستەكانی نەوت. 

لای خۆیەوە حەیدەر مەنسوور عەزاری باڵوێزی عێراق لە رووسیا رای گەیاند كە ئەو گرێبەستە نەوتییانەی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی حكوومەتی ئیتیحادی ئیمزای كردوون، پابەندیان تیادا نییە بۆ بەغدا و پێویستە گرێبەستی نەوتی هەرێم لەگەڵ "رووسنەفت" دووبارە واژوو بكرێتەوە یان میكانیزمێكی بۆ بدۆزرێتەوە كە مافی هەمووان بپارێزێت.

سەرچاوە: سپۆتنیك




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل