خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمای میسڕی (یوسرا)، ڤیدیۆیەکی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و تایدا له‌ناو كافتریایه‌ك له میسڕ سه‌ما ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌و شوێنه كار ده‌كه‌ن و دڵیان خۆش ده‌كات.
پاش دوورکەتنەوەی لە كامێراى ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى یوسرا كه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا لەگەڵ گۆرانییەکەی خۆی سەما دەکات لەگەڵ ستافی رێستۆرانتێک، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە، هونه‌رمه‌ند خۆی نووسیویه‌تى: "ویستم هه‌ستێكى خۆش بۆ كاتێكى كه‌م به‌م كرێكارانه ببه‌خشم".
هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه : كارێكى گه‌وره و مرۆڤ دۆستیت نواندووه، تۆ هونه‌رمه‌ندى ڕاسته‌قینه‌ى".
یوسرا خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگی میسرییە و ساڵانێکی زۆرە کاری نواندن دەکات و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەدایکبووی ساڵی 1955، بەشداری لە زۆر فیلم و درامای بەناوبانگی عەرەبیدا کردووە و ڕۆڵی سەرەکی بینیووە.