مه‌حموود ئێزیدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی شێخانی ئه‌و حزبه، له دیدارێكی''وشه''دا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته هه‌ندێك هێز به بیانووی جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای وڵاتان خۆیان به‌سه‌ر شنگال سه‌پاندووه، به‌ڵام ئه‌وه قبووڵكراو نییه و ده‌بێت كۆتای پێ بهێنرێت.
كۆنترۆڵكردنی شنگال له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئێزیدییان دروست كردووه؟
حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هاتوونه‌ته شنگال و به‌هۆی ره‌فتاره خراپه‌كانیانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێزیدییه‌كان ناوچه‌كه‌نیان چۆڵ كردووه، چونكه دڵنیایییه‌كیان له‌و هێزانه نییه. ئێمه ده‌زانین ئامانجی حه‌شدی شه‌عبی پاراستنی باری ته‌ناهیی شنگال نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بووایه ده‌بوو ئه‌وان به‌غدا بپارێزن.
كه‌واته ئامانجی تایبه‌ت و دیاریكراو هه‌یه، ئه‌و ئامانجه چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
ئێران به هاوكاریی هێزه شیعییه‌كان ده‌یه‌وێ هیلالی شیعه ته‌واو بكات كه به شنگال تێپه‌ڕ ده‌بێت. پێویست ده‌كات به وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه بكرێت، چونكه دوور نییه خه‌ڵكی ئێزیدی بكرێن به قوربانی ململانێ سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌وان، ئه‌وان بۆ خێری ئێزیدییه‌كان نه‌هاتوون، سێ ساڵه ئێزیدییان كۆمه‌ڵكوژ كراون و ده‌كرێن، سه‌تان هه‌زار كه‌سیان ئاواره بوون، ئه‌وان له كوێ بوون؟ حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێ ئێزیدییه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاریان بێنێت.
چاوه‌ڕوانی چ شتێك ده‌كه‌ی له شنگال؟
به پێی زانیارییه‌كانمان حه‌شدی شه‌عبی پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ عاره‌به‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگال ته‌رخان كردووه و هێزی چه‌كداریان بۆ پێك هێناون و جارێكی تر بۆ شنگالیان هێناون، ئه‌گه‌ر رێ له‌وه نه‌گیرێت، ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی تر هه‌یه به‌سه‌ر ئێزیدییان بێت. نابێت رێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه بدرێت، برینی ئێزیدییه‌كان قووڵه و به‌رگه‌ی ئازارێكی تر ناگرن.
پێوه‌ندی په‌كه‌كه و حه‌شد هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا؟
په‌كه‌كه له سنووری سووریاوه باج له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و زیان به شنگالییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. ئێسته په‌كه‌كه و حه‌شد رێككه‌وتن له‌سه‌ر خاكی شنگال و پۆسته ئیدارییه‌كانی شنگال ده‌كه‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان مامه‌ڵه به شنگالییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كارتێكردنێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئێزیدییانی شنگال و شاره‌كه هه‌یه، ئه‌مانه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئاوادانكردنه‌وه‌ی شنگال و رێ ناده‌ن شنگالییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێده‌ی خۆیان و به ئارامی بژین.
له هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كرده‌وه‌كانی حه‌شد به گشتی چۆن ده‌بینی؟
حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆرییه‌تێكی فارسی دروست بكات و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد له لیستی تیرۆردان، كه‌واته ئه‌مانه هه‌موو شتێكیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، زۆرجار كورد داوای ئه‌وه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به گفتوگۆ چاسه‌ر بكرێن، كه‌چی ئه‌وان ته‌نیا ئامانجیان له ناوبردنی گه‌لی كورد و بن پێكردنی مافه ره‌وایییه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه.
وشــه/ دهــۆك- كــــاروان بــاعــه‌درێ