ژنێکی ئوستوڕالی لەبەرئەوەی چەند کێشەیەکی تەندرووستی هەبوو، بە دەرمان خواردن و سەردانی پزیشک دوای هەشت ساڵ بوو بە خاوەنی منداڵێک، کەچی بە ڕووداوێکی نادیار لەلایەن باوکییەوە ھاته كوشتن.
"نیکۆڵ جۆرمان" ژنێکی ئوستوڕاڵی بوو، دوای ئەوەی شووی کرد بە "ئارۆن کۆڵن مارتن" /35 ساڵ/، بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە هەوڵی منداڵ درووستکردندا بوون، سەردانی چەندان پزیشک و پسپۆری جیاوازی کرد و دەرمانی جۆراوجۆری بەکارهێنا، تا لە کۆتادا کچێکی وردیلەی بوو ناوی نا "ئیزابیلا سولی جان".
کاتێک ئیزابێلا تازە بووبوو بە شەش مانگ، ڕۆژێک دایکی لە پڕ هەستی بە بێدەنگی کچەکەی کردبوو، ئەمەش زۆری ترساند و بە پەلە بردی بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ بۆی دەرکەوت منداڵەکەی کوژراوە، لە پشکنینەکانیشدا چەند شوێنهوارێكی برین و ئەشکەنجە بە لەشی منداڵەکەوە دیار بوو.
پۆلیسی ئوستوڕاڵیا لێکۆڵینەوەی لەو روووداوه کرد و بۆیان دەرکەوت، باوکی منداڵهكه ئەم کارەی ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستە دیار نییە هۆی چی بووە.
لەبەرئەوەی دایکی ئیزابێلا هەموو پارە و موڵکەکەی لە خەرجی درووستبوونی ئەو منداڵەدا بهكار هێێناوه، هیچ پارەیەکی نەمابوو بۆ ناشتنی کچەکەی خەرجی بکات، لەبەرئەوە نەنکی منداڵەکە لە ئینتەرنێت ماڵپەڕێکی بە ناوی "go fund me" درووست کرد، تا لەوێوە خەڵکی بتوانن یارمەتی بدەن.