شاره‌زایان له خانه‌ى كریستیز بۆ خستنه‌ڕوو، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندییان پێوه كراوه بۆ كڕینى تابلۆی (سالفاتور موندی)ى لیوناردۆ داڤنشی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ى تشرینى دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، خانه‌ى كریستیز كه ده‌كه‌وێته شاری نیویۆرك رای گه‌یاند كه تابلۆى سالفاتور موندی هونه‌رمه‌ندى گه‌وره لیوناردۆ داڤنشی-یان له رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكرا فرۆشتووه به 450 ملیۆن دۆلار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "كڕیاره‌كه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندى به خانه كرد و به‌شداری له زیادكردنه ئاشكراكه‌دا كرد، به‌مه‌ش تابلۆى سالفاتور موندی ده‌بێت به به‌هاترین تابلۆی داڤنشی و دنیا، كه پێش ئه‌و تابلۆیه هیچ تابلۆیه‌ك نرخه‌كه‌ى نه‌گه‌یشتووه‌ته 450 ملیۆن دۆلار".
خستنه‌ڕووه‌كه 19 خوله‌كی خایاندووه و داری كریستیز پێشبینى ده‌كرد نه‌رخه‌كه‌ى بگات به 100 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "فرۆشتنى ئه‌و تابلۆیه به 450 ملیۆن دۆلار، چوار هێنده‌ى ئه‌و نرخه‌یه‌كه كه پێشبینیان كردووه".
تابلۆى سالفاتور موندی یه‌كێكه له كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند داڤنشی ئیتاڵى كه مێژووى دروستكردنه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى رێنساس.
لیۆناردۆ دی سیر بیر‌و داڤنشی هونه‌رمه‌ندێكى ئیتاڵییه و له 15ى نیسانى 1452 له دایك بووه و له دووى ئایاری 1519 كۆچى دوایی كردووه.
دانفشى جگه له‌وه‌ى یه‌كێكه له هونه‌رمه‌ند و نیگاركێشه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى دنیا كه له‌سه‌رده‌مى رێنساس له ئیتاڵیا و ئه‌وروپا به گشتى ژیاوه، به تابلۆى مۆنالیزا ناوبانگى ده‌ركردووه، ئه‌وا ئه‌ندازیاری بیناسازی و زانای رووه‌كناسی، نه‌خشه‌سازی، جیۆلۆجیا، موزیكناس و په‌یكه‌رساز بووه.
له سه‌رده‌می خۆیدا نازناوی پیاوى سه‌ده‌ى رێنساسی لێنراوه به‌هۆى ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له چه‌ندان بواردا پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تى كردووه.