به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی ده‌بێ.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، هاتووه: ڕۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئاسمانی هه‌رێم بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، باران بارین له ته‌واوی ناوچه‌كان له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بارێ، ڕۆژی دووشه‌م سه‌ربازی نه‌زمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سووریش ڕوو له كوردستان ده‌كات، ڕێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێ، بۆ ڕۆژانی سێشه‌م و چوارشه‌م له‌گه‌ڵ باران بارینی به لێزمه و هه‌وره تریشه بارسته هه‌وایه‌كی ساردیش له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ڕوو له باكوری هه‌رێم ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان داده‌نێ.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه، به جۆرێك له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فریش ده‌بارێ، ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به گوێه‌ری خشته‌كانی كه‌شوهه‌وا تا ڕۆژی دووشه‌م 27 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێ، پله‌كانی گه‌رما به ته‌واوی نزم ده‌بن و خێرایی با بۆ سه‌رووی 25 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز ده‌بێته‌وه.