یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان میوه‌یه، سوودی زۆره بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له زۆر نه‌خۆشیی، لێره‌دا باسی چه‌ند میوه‌یه‌كی سوودبه‌خش ده‌كه‌ین كه بۆ جه‌سته به‌سوودن.
ترێ: یه‌كێك له سووده گرینگه‌كانی ترێ ئه‌وه‌یه، رێژه‌ی كۆلستڕۆلی خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی لووله‌كانی خوێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌وكردنی جه‌سته، ده‌دات.
كیوی: به‌هۆی بوونی ڤیتامین"B و C" له‌م میوه‌یه‌دا، سوودی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به پێستی ڕووخسار، هه‌روه‌ها پێستی جه‌سته نه‌رم ده‌كات، هاوكات كیوی كالۆری كه‌مه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات.
مانگۆ: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی "كارۆتین" و ڤیتامین A یارمه‌تی ئێسك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به به‌هێزی بمێنێته‌وه و به‌رگه‌ی شكان بگرێت و زووتر شكان چاره‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر دووچارت بوو، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی مانگۆ 50%ی له ڤیتامین سییه.
سێ‌و: به‌سوودترین میوه‌یه له دنیادا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كالۆری كه‌می تێدایه و ماده‌ی كارۆتینی زۆری تێدایه، هه‌روه‌ها پڕه له دژه ئۆكسانه‌كان و ئه‌مه وای كردوه سێ‌و له پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بێت.