له وڵاتی چین، كه‌له‌سه‌رى مرۆڤێك كێشه بۆ زانایان دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه ئه‌م كه‌له سه‌ره واى له زانایان كردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بیركردنه‌وه له بنه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تى و سه‌رجه‌م ئه‌و چیرۆك و لێكۆلینه‌وانه‌ى كراون، خه‌ریكه پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كان ده‌رده‌چن، ئه‌وه‌یش دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌له سه‌ره ده‌ركه‌وتوون..
كه‌له‌سه‌ری مرۆڤێك له ڕۆژهه‌ڵاتى چین به دوورى 10 هه‌زار كیلۆمه‌تر له په‌كینی پایته‌خته‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زانایان گومانێكى تریان لا دروست بێت، چونكه كه‌له سه‌ره‌كه ئه‌وه‌نده كۆنه بۆ مرۆڤى سه‌ره‌تایى ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پرسیارى ئه‌وه‌ی دروست كردووه ئایا سه‌ره‌تاى مرۆڤ له كوێوه هاتووه، چونكه پێشتر وا بڵاو نه‌كرابووه‌وه كه بنچه‌ى مرۆڤایه‌تى له ئه‌فریقایه. به تایبه‌ت كه زۆربه‌ى زانایانى ئه‌نسیرۆپۆلۆجى واى بۆ چوون كه سه‌ره‌تاى دروستبوونى مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فریقیا، بۆ نزیك زیاتر له 200 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و چاڵانه‌ى كه كۆنترین كه‌له‌ى سه‌رى مرۆڤى ئاسایى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
لێكۆڵه‌ران له توێژینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ى بنه‌چه‌ى هه‌موو مرۆڤایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانى ئه‌فریقیا كه له ده‌وربه‌ری 120 هه‌زار ساڵى رابڕدوو، سه‌ره‌تا له‌وێ ژیاون و دواتر به دنیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌له‌سه‌ر "دالی" ئه‌م جۆره چیرۆكانه ونجاو نییه بۆی، ناوچه‌ى شینشى له چین كه ناوچه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى جیناتى مرۆڤایه‌یتییه و وه‌ك ناوچه‌ى 51ی ئه‌مه‌ریكایى ناوچه‌یه‌كى نیهێنییه، له ساڵى 1978 ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌م كه‌له‌سه‌ره پێكهاته‌ى ته‌واوه له ده‌ره‌وه‌ى و به شێوه‌یه‌كى پارێزراو كار بۆ پاراستنى ڕووخسار و مێشكی كراوه، هه‌موو زانیارییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێوه‌ى لێكۆلینه‌وه كاتێك كۆتای پێ هات، بۆیان ده‌ركه‌وت مێژوو‌ى ئه‌م كه‌ـله‌سه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 260 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كه‌له‌یه له سه‌رجه‌م نموونه دۆزراوه‌كانى تر، كۆنتره.
به‌ڵام كاتێك توێژه‌ران وه‌سفى ئه‌و كه‌له‌سه‌رى "دالى"یان كرد، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى 1979، وا بۆى چوون كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌له‌ى سه‌رى مرۆڤى چه‌سپاو، ئه‌م ناسناوه بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ى له خاكه‌كانى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى كیشوه‌رى ئاسیا له پێش 1.8 ملیۆن ساڵ ژیاون ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌كرێت ئه‌م جۆره له مرۆڤی ناوچه‌كه، نزیكه‌ی 140 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته دیار نه‌مابن و بنه‌چه‌یان نه‌مابێت، ئه‌م چیرۆكه‌ش زیاتر له چیرۆكه‌كانى تر شایسته‌تر بوون به بڕواى ئه‌وان.
له ده‌وربه‌رى ساڵى 1981 جارێكى تر زانا " شینزی وو" له ئه‌كادیمیاى چینى بۆ زانست كه باره‌گای له په‌كینه، ئه‌وه‌ى به دى كرد كه كه‌له‌سه‌رى "دالى" ده‌كرێت پێشتر چه‌نده‌ها شێوه‌ى تر‌ى هه‌بووبێت به شێواز و جۆرى جیاواز كه ده‌كرێ تا ئێسته نه‌دۆزرابنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زانا "هومو سابینز" بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مرۆڤى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا.
کەله‌سه‌رى مرۆڤى ئاسایى، پێکهاتەیەکی ئێسکییە، سەری ئێسکە پەیکەر پێک دێنێت، پاڵپشتیی پێکهاتەکانی ڕووخسار دەکات و کەلێنێکی پارێزراو بۆ مێشک دەستەبەر دەکات، کەله‌ى سه‌ر لە دوو بەش پێک دێت: "کاسە و شەویلاگ"، مێشكی مرۆڤ كه له ناو كه‌له‌ی سه‌ردایه دەبێتە دوو بەش: "کاسەی دەماری و کاسەی ئەندامی"، شەویلاگ گەورەترین ئێسکی ڕووخسارە.
لە زمانی کوردی‌دا له هه‌ندێ شوێن كه‌له‌ی سه‌ر ناوی جیا جیای هه‌یه وه‌ك: "کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە، کافا".