مۆندیالەك بۆ ئەو هەڵبژاردانە دەكرێتەوە نەگەیشتوونەتە مۆندیالی رووسیا
یەكەتیی تۆپی پێی ئەمەریكا خەریكی ئەوەیە پاڵەوانیەتییەكی مۆندیال بكاتەوە بۆ ئەو هەڵبژاردە گەورانەی نەیانتوانیوە بگەنە مۆندیالی 2018ی رووسیا كە گرینگترین هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا، هۆڵەندا، چیلی، گانا و ئەمەریكان.
ماڵپەڕی (ئی ئیس پی ئێن)ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە: پڕۆژەكەی یەكەتیی تۆپی پێی ئەمەریكا ئێستا لە قۆناغی سەرەتادایە و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەكەتیی خولی تۆپی پێی ئەمەریكی دەكات.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە پڕۆژەكەی یەكەتیی تۆپی پێی ئەمەریكا برێتی دەبێت لە مۆندیالێكی بچووككراوە و تێیدا ئەو هەڵبژاردانە یاریی تێدا دەكەن كە نەیانتوانیوە بگەنە یارییەكانی مۆندیالی رووسیا.
تا ئێستا دیار نییە كامە هەڵبژاردە بەفەرمی بەشداری مۆندیالە بچووككراوەكەی ئەمەریكا دەكەن و بەدڵنیایشەوە ناوی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا، هۆڵەندا، چیلی، گانا و ئەمەریكای تێدا دەبێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم