برژاندنی گەنمەشامی بە مایكرۆ مەترسیدارە

:: PM:12:01:16/11/2017 ‌
لەكاتی تەقاندن و برژاندنی گەنمەشامی لە مایكرۆدا بڕێكی زۆر مادەی كیمیای ناتەندروست تێكەڵ بە پێكهاتەی گەنمەشامییەكە دەبێت، بۆیە پزیشكان و شارەزایان هۆشداری دەدەن، كە خواردنی ئەو جۆرە گەنمەشامییەی بە مایكرۆ ئامادە كراوە مەترسیدارە و پێكهاتە خۆراكییەكانی بۆ مادەی كیمیایی زیانبەخش دەگۆڕێت.

پزیشكان دەڵێن، ئەو گەنمەشامییەی بە مایكرۆ ئامادە كراوە، زیانی گەورە بە سییەكانی مرۆڤ دەگەیەنێت  و برینداری دەكات و هۆكارێكی گرنگیشە بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە، چونكە بەو شێوازە ئامادەكردنەی مادەی كیمیایی دیاستیلی لەگەڵ تێكەڵ دەبێ، كە مەترسی گەورە لەسەر سییەكان و مێشك دروست دەكات و ڕێگە دەگرێ لە گەیشتنی خوێنی پێویست بۆ مێشك و پرۆتینی لەش لەناو دەبات.

هاوكات پسپۆران دووپات لەوە دەكاتەوە، لە كاتی تەقاندنی گەنمەشامی پێویستە بەشێكی سەری ئەو دەفر و مەنجەڵە كراوە بێ، بەو ڕێگە كۆنە بتەقێنرێت، كە پێشتر خەڵكی بەكاریان هێناوە، چونكە بەمشێوازە مەترسییەكانی نامێنن و تەندروست و بێ كێشە دەبن. بە بەكارهێنانی ڕۆنی زەیتوون یان گوێز هیندی جیا لەوەی گەنمەشامی زیانی نامێنێ، بەڵكوو سوودەكانیشی زۆرتر دەبێت.

سەرچاوە/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد