پێنج ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە پێستی چەور

:: PM:12:13:16/11/2017 ‌
ئەگەر پێستی ڕووخسارت چەورە و بێزارت دەكات بە بەكارهێنانی ئەم پێكهاتە سروشتیانە لەو كێشەیە رزگارت دەبێت، نەك تەنیا یارمەتی پێست دەدات، بەڵكوو ڕێگە لە زۆربوونی كونیلەكان و دەردانی چەوریش دەگرێت لە پێستدا، جیا لەوە كۆبوونەوەی بەكتریا زیانبەخشەكانیش لەسەر پێست ناهێڵێت، بۆ گەیشتن بەو ئەنجامەیش پێویست ناكات پەنا بۆ مادە كیمیاییە زیانبەخشەكان ببەن، تەنیا بە بەكارهێنانی ئەو پێنج پێكهاتە سروشتییە بەشێوەیەكی زۆر باش و بێ زیان و كاریگەری نەرێنی دەتوانن بەسەر پێستی چەور زاڵ بن.
ئەمانە هەندێكن لە پێكهاتانە كە لە ماڵەوەدا بەكاردەهێنرێت بۆ ڕزگاربوو پێستی چەور:

یەكەم: ئاوی گوڵ، مادەیەكی سروشتییە یارمەتی پاككردنەوەی كونیلەكانی پێست دەدات و پێست نەرم دەكاتەوە، دەتوانرێت چەند پەڕەیەكی گوڵ لە كەمێك ئاوی گەرمدا بكوڵێنیت تا ڕەنگ و بۆن دەگرێت، دواتر چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بكە و شەوانە پێش نووستن لە پێستتانی بدەن.

دووەم: سركەی سێوی ترشاو، سركەی سێو بە مادەیەكی بەسوود دانراوە بۆ پێست.یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ وشكبوونەوە و كونی پێست و رۆنی زیاد لە پێویست لە پێستدا دەمژێت، ئەویش بە تێكەڵ كردنی 20 میلی لیتر سركەی سێو لەگەڵ 100 میلی لیتر ئاو بەشێوەی دڵۆپاندن بە باشی تێكی بدەن، دواتر چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بكە و پاشان بۆ پێست و ملت بە بەردەوامی بەكاری بهێنە.

سێیەم : ئاوی گوڵە بابووە، ئەم گوڵە سروشتییە نەك تەنیا كونی پێست دادەخات، بەڵكوو توانای كۆنتڕۆڵ كردنی دەردانی چەوری پێستی هەیە، دوو كوپ ئاو لەگەڵ گوڵی بابووەی وشككراوە بكولێنن، كە ساردبووەوە بەشێوەی ڕۆژانە بەسەر پێستدا بیپرژێنن.

چوارەم:خەیار، یارمەتی پاككردنەوەی پێست دەدات و پێست ڕووناك دەكاتەوە، چەند قاژێك خەیار بەسەر ڕووخسارتدا بخشێنە، بەڵام نابێت بیشۆیت، ئەمە یارمەتی كەم كردنەوەی خاڵە رەشەكانی پێست دەدات.

پێنجەم: لیمۆ ، بەترشی ئەسكۆبیت ناسراوە كە پێست پاك دەكاتەوە و كونیلەكانی پێست بچووك دەكاتەوە، هەروەها ڕێگە لە دەردانی چەوری زیادەی پێست دەگرێت، سووربوونەوە ناهێلێت و پێست ڕووناك دەكاتەوە، باشتر وایە ئاوی لیمۆ لەگەڵ كەمێك ئاودا تێكەڵ بكرێت و دواتر بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی تیژی لیمۆكە كەم ببێتەوە.

سەرچاوە/ food.ndtv


وشە - ئاوات ئازاد